
لۆگۆی پارتی دیموکراتی کوردستان
ئاڤا نیوز
پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی بایکۆت کرد و هەڕەشەی کشانەوەش لە پرۆسەی سیاسیی عێراق دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ دووشەممە مەکتەبی سیاسیی پارتی بۆ تاوتوێکردنی ڕەوشی سیاسیی عێراق و هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی سەرۆک بارزانی کۆبووەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: مەکتەبی سیاسیی پارتی ڕاگەیێنراوێکی لەبارەی پرۆسەی هەڵبژاردن و ڕەوشی سیاسی بڵاوکردووەتەوە و گرنگترین خاڵەکانی بریتین لە:
- لایەنەکانی هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت دەخەینە بەردەم بەڕپرسیارێتی نیشتمانی لە جێبەجێنەکردنی دەستوور و تەواوی خاڵەکانی ڕێککەوتنی سیاسی و ئیداریی پێکهێنانی کابینەی ئێستای حکومەتی عێراق بەسەرۆکاتیی محەممەد شیاع سوودانی، بەپێچەوانەوە ناتوانین بەردەوام بین لە پرۆسەی سیاسی دا.
- بە بەرژەوەندیی گەل و نیشتمانی دەزانین پارتیمان نەچێتە ژێر باری پەسەندکردنی بڕیاری نادەستووری و سیستەمێکی سەپێنراو لە دەرەوەی ئیرادەی گەلی هەرێمی كوردستان و، دامەزراوە دەستوورییەکانی و بەشداری هەڵبژاردنێک نەكات کە بەنایاسایی و نادەستووری و لە سایەی سیستەمێکی سەپێنراودا بەڕێوەبچێت.
وێنە گەورەکە: پارتی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی بە پێشێلکردنی دەستوور و هەوڵدان بۆ بچوووکردنەوەی قەوارەی هەرێمی کوردستان دادەنێت.
بۆچی گرنگە: بڕیارەکانی پارتی وەکو گەورەترین حیزبی باشووری کوردستان، کاریگەری لەسەر هەڵبژاردن و کۆی پرۆسەی سیاسیی عێراق دەبێت و لە ڕۆژانی داهاتوودا پێشهاتی نوێ دێنە کایەوە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 11 خولەک لەمەوپێش
موقتەدا سەدر سەبارەت بەنەشتەرگەری جوانکاری و یاری ئۆنۆ فەتوا دەدات
- کوردستان
- 40 خولەک لەمەوپێش
ئاکپارتی: ئەردۆغان بەشداری لە ئاهەنگی نەورۆز دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- کوردستان
- 40 خولەک لەمەوپێش
ئاکپارتی: ئەردۆغان بەشداری لە ئاهەنگی نەورۆز دەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پەکەکە بۆ باخچەلی: جگە لە ئۆجەلان هیچ کەس ناتوانێت کۆنگرە بە پەکەکە بکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بایکۆتی مامۆستایان لە گەرمیان کۆتاییهات و دەرگای قوتابخانەکان دەکرێتەوە