
لۆگۆی پارتی چاکسازیی تورکمان
ئاڤا نیوز
پارتی چاکسازیی تورکمان وەک یەکەم حیزب هەڵوێستی لەبارەی بڕیاری پارتی بۆ بایکۆتکردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ڕاگەیاند و سوپاسی سەرۆک بارزانی دەکات.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ دووشەممە پارتی دیموکراتی کوردستان بەفەرمی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستانی بایکۆت کرد و هەڕەشەی کشانەوەشی لە پرۆسەی سیاسیی عێراق کرد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: پارتی چاکسازیی تورکمان کە یەکێکە لەو لایەنانەی هەڵبژاردنی بایکۆت کردووە، جەخت دەکاتەوە "ئیرادەی گەلی کوردستان بە هەموو پێکهاتە جیاوازەکانییەوە زۆر لەوە بەهێزترە بە نادەستووری و نایاسایی بیانەوێ سیستەمێکی سەپێندراومان بەسەردا بسەپێنن".
پارتی چاکسازیی تورکمان بە ناوی پێکهاتەی تورکمانەوە سوپاسی هەڵوێستی سەرۆک بارزانی و پارتی دەکات و دەڵێت: "سەرۆک بارزانی هەموو کاتێک لە سەنگەری بەرگری بووە بۆ پتەوکردنی پێکەوەژیانی ئاشتیانە و پاراستن و چەسپاندنی مافەکانی سەرجەم پێکهاتە جیاوازەکان".
باکگراوند: پێش بڕیارەکەی پارتی، زۆربەی حیزب و لایەنەکانی پێکهاتەکان بەهۆی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی هەڵبژاردنیان بایکۆت کردبوو.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 18 خولەک لەمەوپێش
سەعدی پیرە: پەیوەندییەكانی نێوان پارتی و یەكێتی هەر باش بووە
- بزنس
- 23 خولەک لەمەوپێش
کێشە بۆ لیستی مووچەی مانگی سێ دروست بوو، بەڵام هەر زوو چارەسەر کرا
- بزنس
- 30 خولەک لەمەوپێش
لیستی مووچەی مانگی سێ ڕەوانەی بەغدا دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
موقتەدا سەدر سەبارەت بەنەشتەرگەری جوانکاری و یاری ئۆنۆ فەتوا دەدات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەوقافی سووریا سەرفیترە و فیدیەی بەڕۆژوونەبوون دیاری دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- کوردستان
- 18 خولەک لەمەوپێش
سەعدی پیرە: پەیوەندییەكانی نێوان پارتی و یەكێتی هەر باش بووە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاکپارتی: ئەردۆغان بەشداری لە ئاهەنگی نەورۆز دەکات
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پەکەکە بۆ باخچەلی: جگە لە ئۆجەلان هیچ کەس ناتوانێت کۆنگرە بە پەکەکە بکات
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بایکۆتی مامۆستایان لە گەرمیان کۆتاییهات و دەرگای قوتابخانەکان دەکرێتەوە