
مەشق و ڕاهێنانی قوتابییانی کۆلێژی سەربازیی ناسرییە. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
دوای رووداوی گیان لەدەستدانی دوو قوتابی، خولی قوتابیانی کورد لە کۆلێژی سەربازیی ناسرییە دەگوازرێنەوە بۆ کوردستان.
چیرۆکی سەرەکی: لە ڕۆژانی ڕابردوو دوو قوتابیی كۆلێژی سەربازیی ناسرییە لەكاتی مەشق و ڕاهێنانی سەخت گیانیان لەدەست دا، نزیکە 70ـی دیکەش ڕەوانەی نەخۆشخانە کران، لە خولە سەربازییەکە مەشق و ڕاهێنانی سەخت هەیە، كەمتەرخەمی هەیە، مامەڵەیان خراپە لەگەڵ قوتابییەکان.
لەم خولە سەربازییە كە خولی 89ـیە، دەیان قوتابیی كورد هەن و هەوڵێك هەیە بیانگەڕێننەوە بۆ كۆلێژی سەربازی دوو لە زاخۆ و كۆلێژی سەربازیی سێ لە سلێمانی.
لێدوانی فەرمی: سەگڤان یوسف، جێگری سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانی عێراق بە ئاڤای گوتووە: نزیکەی هەفتەیەک دەبێت کار لەسەر ئەوە دەکەین ڕەزامەندی وەزارەتی بەرگریی و ئەکادیمیای سەربازی عێراق وەربگرین، تاوەکو ئەو کوردانەی لە کۆلێژی سەربازی ناسرییە وەرگیراون و ژمارەیان نزیکەی 60 کەسە، بیانگەڕێنینەوە بۆ کۆلێژی سەربازی دوو لە زاخۆ و کۆلێژی سەربازی سێ لە سلێمانی.
زانیاریی زیاتر: بە وتەی سەگڤان یوسف، ڕەزامەندیی چەند لایەنێكیان وەرگرتووە و شەممەی داهاتوو نووسراوی فەرمی دەكەن بۆ گواستنەوەی ئەو قوتابییە كوردانە.
بەدواداچوونی ئاڤا: دەنگۆی ئەوە هەبوو كە قوتابییەكی كوردیش لە كۆلێژەكە بەهۆی ناجێگیریی دۆخی تەندروستییەوە گیانی لەدەست دابێت، ئاڤا پەیوەندی بە دکتۆر زەید عەلی بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی پزیشکی دادی عێراقەوە کرد، رەتی کردەوە هیچ گیانلەدەستدانێکی نوێ لە کۆلێژەکە تۆمار کرابێت.
ئاڤا بەدواداچوونی زیاتری كرد و پەیوەندی بە نەخۆشخانەی گشتیی ناسرییەوە کرد، حوسێن خەفاجی، گوتەبێژی تەندروستیی زیقار گوتی: سەرجەم قوتابییەکان لەدوای وەرگرتنی چارەسەری پێوسیت نەخۆشخانەیان جێهێشتووە، تەنیا قوتابییەك نەبێت لە نەخۆشخانە ماوە و دۆخی تەندروستیی ناجێگیرە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 7 خولەک لەمەوپێش
واشنتن: ئێستا کاتی کۆنفرانسی چارەسەری دوو دەوڵەت نییە
- ژینگە
- 23 خولەک لەمەوپێش
کەشناسی: پلەکانی گەرما بە بەرزی دەمێننەوە
- ژینگە
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
وشکەساڵی و بێئاویی 'پارکی ئازادی'ـیان خنكاندووه
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
کەشناسی: پلەکانی گەرما بە بەرزی دەمێننەوە
23 خولەک لەمەوپێش
لە هەولێر چێشتخانەیەک گۆشتی وشترمڕ دەفرۆشێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش
شهڕێكی جیاوازی دوو دراوسێ له ههولێر
13 کاتژمێر لەمەوپێش
فانتاستیک فۆر ڕیزبەندیی یەکەمی بۆکس ئۆفیسی ئەم هەفتەی گرتووە
16 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرتاشێکی ڕۆژئاوای کوردستان کارێکی جیاواز ئەنجام دەدات
16 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 7 خولەک لەمەوپێش
واشنتن: ئێستا کاتی کۆنفرانسی چارەسەری دوو دەوڵەت نییە
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
له گوندی قوڕەگۆی ڕاپهڕین نەخۆشيی لەنێو پەلەوەردا بڵاوبووهتهوه
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
خاوەن کۆمپانیایەک: مادەیەکم هێناوەتە کوردستان کە ڕێگری لە سووتان دەکات