ئاڤا نیوز
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بە فەرمی هەڵوێستی خۆی لەبارەی هەڵوێستی پارتی دیموكراتی كوردستان، سەبارەت بە بایكۆتكردنی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان ڕاگەیاند.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: سەعدی ئەحمەد پیرە، گوتەبێژی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان، ڕایگەیاند: یەكێتی پابەندە بە وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە 10 – 6-2024 وەكو لەلایەن سەرۆكی هەرێم بڕیاری لەسەر دراوە .
زانیاریی زیاتر: یەكێتی رای وایە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان باشترین ڕێگەیە بۆ قووڵكردنەوەی زیاتری دیموكراسی و تێپەڕاندنی ئەم بارودۆخە ئاڵۆزەی ناوخۆ و ناوچەكە بە گشتی، چالاككردنەوەی پەرلەمان گرنگە بۆ ئەنجامدانی ئەركە یاسایی و سەرەكییەكانی و چارەسەركردنی كێشەو گرفتە فرە رەهەندەكانی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان".
باکگراوند: ئەمڕۆ دووشەممە وەک هەڵوێستێک بەرامبەر بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی، پارتی دیموکراتی کوردستان بەفەرمی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستانی بایکۆت کرد و هەڕەشەی کشانەوەشی لە پرۆسەی سیاسیی عێراق کرد.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 خولەک لەمەوپێش
تەیف سامی بەشداریی کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی قەرز دەکات
- جیهان
- 7 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ: ئێران بەرپرسیاری هێرشی حووسییەکانە
- جیهان
- 14 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ: ڕۆژی سێشەممە لەگەڵ پوتن قسە دەکەم
- عێراق
- 22 خولەک لەمەوپێش
لە عێراق 17 هاووڵاتیی بیانی دیپۆرتی وڵاتەکانیان دەکرێنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- کوردستان
- 34 خولەک لەمەوپێش
قوباد تاڵەبانی و لاهوور شێخ جەنگی لە ململانێی سیاسییەوە بۆ وەرزشی
- کوردستان
- 39 خولەک لەمەوپێش
داوای درێژكردنەوەی بڕیاری لێخۆشبوونی %20ـی سزاكانی هاتووچۆ دەكرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعدی پیرە: پەیوەندییەكانی نێوان پارتی و یەكێتی هەر باش بووە
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاکپارتی: ئەردۆغان بەشداری لە ئاهەنگی نەورۆز دەکات