کۆمیسیۆن لە ڕێگەی ئاڤاوە مەرجەکانی بوون بە کارمەندی سەر سندووقی دەنگدان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 29 ئایار

دیمەنی دەنگدەرێک لەگەڵ کارمەندانی کۆمیسیۆن لە ڕۆژی دەنگدان. وێنە؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
وتەبێژی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان ڕایگەیاند، ئەو کەسانەی دەبنە کارمەندی سەر سندووقی دەنگدان لە ڕۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، مەرجە لانیکەم هەڵگری بڕوانامەی ئامادەیی بن و تەمەنیان لە 55 ساڵ زیاتر و لە 19 ساڵیش کەمتر نەبێت، هاوکات دەبێت کارتی بایۆمەترییشیان هەبێت.
وێنە گەورەکە: 11ـی مانگی 11ـی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەدەچێت، بڕیارە هەفتەی داهاتووش کۆمیسیۆن دەرگای پێشکەشکردنی داواکاری بۆ کارمەندی سەر سندووقی دەنگدان بەشێوەی ئەلیکترۆنی بکاتەوە.
لێدوانی فەرمی: جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، بەشێوەی ئەلیکترۆنی دەرگای پێشکەشکردنی داواکاری بۆ کارمەندی سەر سندووقی دەنگدان دەکەنەوە و کۆمیسیۆن لەسەر بنەمای چەند مەرجێک کارمەندی ڕۆژی دەنگدان وەردەگرێت.
مەرجەکانی بوون بە کارمەندی سەر سندووقی دەنگدان بەم شێوەیەن:
٠ هەموو کارمەندانی دەوڵەت جگە لە هێزە ئەمنیی و سەربازییەکان دەتوانن داواکاریی پێشکەش بکەن.
٠ پێشکەشکار لانیکەم دەبێت هەڵگری بڕوانامەی ئامادەیی بێت، خوێندکارانی زانکۆش دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن بەڵام مەرجە تەمەنیان لە 19 ساڵ زیاتر بێت.
٠ تەمەنی پێشکەشکار نابێت لە 55 ساڵ زیاتر لە 19 ساڵ کەمتر بێت، نابێت بە تاوانی جۆراوجۆر سزای بەسەردا سەپێنرابێت.
٠ لەو بازنەیە داواکاریی پێشکەش بکات کە خۆی تێیدا نیشتەجێیە، نابێت دایک و باوک، کوڕ و کچ، برا و خوشک، مام و خاڵ، ئامۆژن و خاڵۆژنی هیچ کاندیدێک بێت.
٠ نابێت یاسای دەستەی لێپرسینەوەو دادپەروەری بیگرێتەوە، نابێت لە هەمان ڕۆژی دەنگداندا نوێنەری حیزب و ڕێکخراوەکانیش بێت و دەبێت بەتەواوی سەربەخۆ بێت.
٠ فەرمانبەر پێویستە ناسنامەی فەرمانبەری، کارتی نیشتیمانی و دەنگدان و بڕوانامەکەی هاوپێچ بکات، بۆ خوێندکارانیش پێویستە ناسمانەی خوێندکاری زانکۆکەیان لەگەڵ کارتی نیشتیمانیی و کارتی دەنگدان و پشتگیری زانکۆکەیان هاوپێچ بکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕوونکردنەوەی وەزارەتی دارایی لەبارەی لێبڕینی مووچە
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: دوای جەژن پلەکانی گەرما تا 40 پلە بەرز دەبێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە سۆران تەنیا لە سێ ساڵدا زیاتر لە 100 ئۆتۆمبێل سووتاون
4 کاتژمێر لەمەوپێش
پەیامێک لە فەرەنسا بۆ عێراق لەبارەی نەناردنی مووچەی هەرێمی کوردستان
7 کاتژمێر لەمەوپێش
حکومەتی عێراق شەش ڕۆژ پشوو ڕادەگەیێنێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش
دامەزراندنی کارمەندانی سەر سندووقەکانی دەنگدان دەستپێدەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش
هەولێر و بەغدا پێش جەژن؛ چارەنووسی مووچە یەکلادەبێتەوە
3 حوزەیران
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
چاودێریی بازرگانی: لە ڕۆژانی جەژنیش لە چاودێریكردنی بازاڕ بەردەوام دەبین
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لەبارەی مووچە پەیامی سەرۆك بارزانی دەگەیێنرێتە سوودانی
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پارێزگای هەولێر داوایەك ئاراستەی هاووڵاتیان دەكات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سزای 15 ساڵ زیندانی بۆ بەرپرسێکی باڵای کەرکووک دەردەکرێت