
ئاڵای هەرێمی کوردستان و عێراق
ئاڤا نیوز
سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون لە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان وەڵامی ڕوونکردنەوەی وەزارەتی دارایی عێراق لەبارەی "تەوتین و داهاتی نانەوتی و ڕادەستکردنی نەوت" دەداتەوە.
وێنە گەورەکە: دوای بڕیاری ڕاگرتنی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان لەلایەن وەزیری دارایی عێراقەوە بە پاساوی ئەوەی هەرێمی کوردستان بڕی پشکی خۆی لە یاسای بودجە تێپەڕاندووە، ئەمەش کاردانەوەی لێکەوتەوە و وەزارەتی دارایی و ئابووری بە داتا و ژمارەوە وەڵامی تەیف سامی دایەوە ئەمەش کاردانەوەی زۆری لێکەوتەوە.
لێدوانی فەرمی: د.عەبدولحەکیم خەسرۆ، سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون لە ئەنجوومەنی وەزیران بە ئاڤا میدیای وت، ساڵی ڕابردوو نزیکەی 12 ملیۆن بەرمیل نەوتمان ڕادەستی عێراق کرد، بەڵام بەبێ ئەوەی حکومەتی عێراق هیچ بڕە پارەیەکی تێچووی ئەو نەوتە بدات. بەپێی یاسای کارگێڕی دارایی ماددەی 29 پابەندییەکان دەستنیشانکراوە، بڕی %50ـی گومرگ و زەریبە دراوەتە حکومەتی عێراق و ئەم یاسایە وەکو خۆی جێبەجێ کراوە.
- سەبارەت بەو خاڵەی وەزارەتی دارایی عێراق لەبارەی تەوتینی مووچە لە ڕوونکردنەوەکەیان ئاماژەیان پێکردووە، د.عەبدولحەکیم خەسرۆ دەڵێت: لە ڕاپۆرتی هاوبەشی چاودێری دارایی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق هاتووە 365 هەزار فەرمانبەر بە "هەژماری من" مووچەیان وەرگرتووە. لەلایەکی دیکە بڕیاری دادگای فیدڕاڵی دەڵێت، ئەمە پرۆسەیەکە قۆناغ بەندییە.
سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون لەسەر کۆمەڵێک پرسی دیکە ئەمانەی وت:
-بەپێی یاسای موازەنە ماددەی 60 ئەگەر پارەی موازەنەش نەمێنێت دەبێت پارە مووچە و بژێوی ژیانی خەڵک تەرخان بکرێت.
- لە ماددەی 121ـی دەستوور پێویستە عێراق بەشێک لە داهاتەکانی بۆ هەرێمی کوردستان تەرخان بکات بۆ جێبەجێکردنی کارەکانی، بەڵامی هیچی نەناردووە.
- مانگانە پێش ئەوەی مووچەی عێراق دابەش بکرێت لیستی مووچە دەنێردرا، بەڵام ئەوان دوای هەموو وەزارەتەکان مووچەی هەرێمی کوردستانیان دەنارد. ئەمە ئەوە دەردەخات عێراق بە هاونیشتمانیانی هەرێمی کوردستان دەڵێت ئێوە پلە دوون.
- زیاتر لە 13 ترلیۆن دینار تەنیا بۆ شایستەی مووچەیە، بەڵام ئەوەی بەغدا ناچێت بەلایەوە ئەوەیە، هەرێمی کوردستان دوو ترلیۆن دیناری بۆ خزمەتگوزارییە گیشتییەکان (تەشغیلی) هەیە، چوار ترلیۆن دیناریش موازەنەی وەبەرهێنانە کەچی هیچیان نەناردووە.
- عێراق لە ساڵی 2015 نزیکەی 185 ترلیۆن دینار قەرز و حەواڵاتی گەنجینەی وەرگرتووە، نزیکەی 79 ترلیۆن سوود و ئەقساتی داوەتەوە. ئەمە جگە لەوەی نزیکەی 54 ترلیۆن دیناری قەرزی نێودەوڵەتییە، بە هیچ شێوەیەک ئەم پارانە هەرێمی کوردستانی نەگرتووەتەوە. بەڵام دانەوەی قەرزەکە لەسەر هەرێمی کوردستان حساب دەکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 29 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: هەر دەوڵەتێک بازرگانی لەگەڵ ڕووسیا بکات سزا دەدرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڕێوەبەری ئەزموونەکان داواکارییەک لە قوتابیانی پۆلی 12 دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوەی لایەنە کوردستانییەکان کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لەدوای کاتژمێر 11ـی شەو دانیشتن و مانەوە لە گۆیژە و ئەزمەڕ قەدەغە دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە نەخۆشخانەیەکی بەسڕه قوڕاو جێگەی ئاوی خاوێن دەگرێتەوە
30 ئایار
دەشتی بەهەشت دەستپێدەكاتەوە و زیانلێكەوتووانی پرۆژەكەش قەرەبوو دەكرێنەوە
29 ئایار
لە عێراق سێ کەس بەتۆمەتی دزینی مۆلیدەی مزگەوت دەستگیر دەکرێن
28 ئایار
سیستەمێک بۆ خەمڵاندنی پارەی کارەبای 24 کاتژمێری ڕاگەیێنرا
28 ئایار
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە عێراق دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی شەش دەکرێت
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەشواق جاف: بڕینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان پلان بۆ داڕێژراوە
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
دابەزینی نرخی نەوت قەیرانەکانی عێراق زیاتر دەکات
- بزنس
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا پێنشیازێکی بەغدا بۆ مووچەی مانگی پێنج بڵاو دەکاتەوە
- بزنس
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
ڤیان سەبری: لە دوو ڕۆژدا چارەنووسی مووچەی خەڵکی كوردستان یەكلایی دەبێتەوە