
وێنە- AP
ئاڤا نیوز
وەزیری بەرگریی کۆریای باشوور، کۆریای باکووری بەوە تۆمەتبار کرد کە بەردەوامە لە ناردنی چەک و تەقەمەنی بۆ ڕووسیا تا لە دژی ئۆکراینا بە کاریان بهێنێت.
وێنە گەورەکە: ڤلادیمیر پووتین و کیم جۆنگ ئون، سەرکردەی هەردوو وڵات، لە مانگی ئەیلوولی ڕابردوودا کۆبوونەوە. ئەمریکا دوای ئەم کۆبوونەوەیە ڕایگەیاند کە کۆریای باکوور چەک بۆ ڕووسیا دەنێرێت.
لەلایەكی دیكەوە: پێشتریش سیۆل پیۆنگیانگ-ی بەوە تۆمەتبار کرد کە زیاتر لە ملیۆنێک گوللەهاوەنی بۆ ڕووسیا ناردووە، ڕووسیاش لە بەرامبەردا ڕاوێژی تەکنیکیی بە کۆریای باکوور داوە بۆ هەڵدانی مانگی دەستکردی سیخوڕی.
لێدوانی فەرمی: شین وۆن شی، وەزیری بەرگریی کۆریای باشوور ڕایگەیاند: لە مانگی تەممووزی ڕابردووەوە، کۆریای باکوور نزیکەی حەوت کۆنتێنەر چەکی بۆ ڕووسیا ناردووە بۆ ئەوەی لە شەڕی ئۆکراینادا بە کاریان بهێنێت. گەرچی ڕێی ئاوی ڕاگیراوە، بەشێک لەو چەکانە بە شەمەندەفەر ڕەوانەی ڕووسیا دەکرێن.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: کیم جۆنگ ئون، سەرۆکی کۆریای باکوور، لە پەیامێکدا بە ڤلادیمیر پووتینی ڕاگەیاند: دەستم تووند لە دەستت گیر دەکەم و سەردەمێکی نوێی دۆستایەتیی نێوان کۆماری دیموکراتیی میللیی کۆریا و ڕووسیا بە گەڕ دەخەین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمسیۆن: هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە کاتی خۆیدا دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ورمێ سێ زیندانی بە تۆمەتی دزیكردن پەنجەیان دەبڕدرێتەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گرفتی كەمئاوی هەڵەبجە و سەیدسادق چارەسەر دەكرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
13 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
30 تەممووز
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
فڕۆکەیەکی ئەمریکی 'ئێف-35' لەکاتی مەشق و ڕاهێنان تێکدەشکێت
- جیهان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
لاڤرۆڤ: ڕووسیا پشتیوانی کورد دەکات لە سووریا
- جیهان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
سەبارەت بە ڕووسیا زێلینسکی داوایەک ئاراستەی جیهان دەکات
- جیهان
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا وەستاندی فرۆشتنی چەک بە ئیسرائیل ڕەت دەکاتەوە