ڕۆژنامەیەکی ئەمریکی چۆنیەتی دەستخستنی دۆلار لەلایەن میلیشیاکانی عێراق دەخاتەڕوو
- ڕاپۆرت
- 1 حوزەیران

دیمەنی میلیشیاکانی عێراق لەگەڵ دۆلار و کاردی بانکی. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریکی زانیاری ورد لەسەر ئەو ڕێگایانە دەخاتەڕوو کە گرووپەکانی نزیک لە ئێران لە عێراق بۆ دەستکەوتنی دۆلار دەیگرنەبەر، سەرپەرشتیاری پڕۆژەی 'هەژماری من'ـیش دەڵێت، هەبوونی ڕێکخەرێکی بانکیی سەربەخۆ و بێلایەن لە بەرژەوەندی تەواوی عێڕاقدایە.
وێنە گەورەکە: دوو ساڵ لەمەوپێش عێراق بازاڕێکی بچووک بووە بۆ ماستەرکارد و ڤیزەکارد بەجۆرێک لەسەرەتای ساڵی 2023 تەنیا 50 ملیۆن مامەڵەی دەرەکی بەو کاردانەوە کراون، بەڵام دواتر لە مانگی چواری ئەمساڵدا بازاڕەکە تەقییەوە و بەهای مامەڵە دەرەکییەکان گەیشتنە زیاتر لە یەک ملیار و نیو دۆلار بە نزیکەی لە شەوێکدا بە ڕێژەی "2900%"زیادیکرد.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بە گوتەی بەرپرسانی ئەمریکی کە بۆ ڕۆژنامەکەیان ئاشکراکردووە، گرووپە میلیشیا عێراقییەکان زانیوویانە چۆن دۆلار لە ناو تۆرەکانی پارەدانی ڤیزەکارد و ماستەرکارد بۆ خۆیان و هاوپەیمانەکانییان بەدەست بخەن و بە هەزاران ڤیزەکارد و ماستەرکاردیان بردووەتە دەرەوەی عێراق. ئەمەش ئەمریکای زۆر تووڕەکردووە، لە مانگی پێنجی 2023 بە خێرایی بەرپرسانی بانکی ناوەندی و گەنجینەی ئەمریکا لەگەڵ بەرپرسانی ماستەرکارد و ڤیزەکارد کۆبوونەوە و داوایان لێکردوون ڕوونکردنەوە بدەن لەسەر زیادبوونی مامەڵەکان، هەردوو کۆمپانیاکە بۆ ماوەی چەندین مانگ کاریان کرد کە ڕێگەچارەیەک دابنێن بۆ کۆنتڕۆڵکردنی مامەڵەکردن بە کاردەکانەوە، لەسەر هەمان بابەتیش لەگەڵ بەرپرسانی بانکی ناوەندی عێراق کۆبوونەوە، دواجار لە مانگی سێی ئەمساڵدا ڤیزەکارد و ماستەرکارد ڕێوشوێنی بەرچاوییان گرتەبەر.
زانیاریی زیاتر: عێراق هەم نرخی دۆلاری فەرمی و هەم نرخێکی بەرزتر و نافەرمی هەیە. واتە کەسێک دەتوانێت لە عێراق دۆلار بە نرخی فەرمی حکومەت بەدەستبخات و پارەکە وەک دۆلار لە وڵاتانی دیکەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە نرخی فەرمی عێراق بکێشێتەوە و دواتر بیگەڕێنێتەوە بۆ عێراق بۆ ئەوەی بە نرخە نافەرمییەکە ئاڵوگۆری پێبکات بۆ دینار، بەمەش گرووپەکان بە ڕێژەی 21% قازانجییان کردووە.
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا گەنجینەی عێراق بە فەرمی داوای لە بانکی ناوەندی عێراق کرد کە زیاتر لە 200 هەزار کارد بلۆک بکات کە ئەندامانی میلیشیا عێراقییەکان بەکاریان دەهێنن.
لێدوانی فەرمی: عەزیز ئەحمەد، سەرپەرشتیاری پڕۆژەی هەژماری من لە تۆڕی ئێكس ڕایگەیاند: هیوادارم ئەم بابەتە ڕوونی کردبێتەوە کە بۆچی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەشداریکردنی بانکی ڕافیدەین نەبووە لە پڕۆژەی هەژماری من.
هەروەک سەرۆکوەزیران مانگی ڕابردوو بە خەزێنەی ئەمریکای ڕاگەیاند، حکومەتی هەرێمی کوردستان پشتگیری دەستپێشخەری پارێزگاری بانکی ناوەندی عێڕاق، عەلی حەلاق دەکات بۆ چاکسازی لە سێکتەری بانکی.
ئێمە پشتگیری چاودێری تەواوی بانکی ناوەندی عێڕاق دەکەین بەسەر هەموو بانکەکانەوە، لەنێویشیاندا بانکە حکومییەکان. یاساکان پێویستە بانکەکانی ڕەشید، ڕافیدەین و تی بی ئای بگرێتەوە وەک چۆن بانکە ناحکومییەکانی دیکەی وڵات دەگرێتەوە. ئەمەش بە ووردبینی ساڵانە و دەرەکی دەستپێدەکات.
هەبوونی ڕێکخەرێکی بانکیی سەربەخۆ و بێلایەن لە بەرژەوەندی تەواوی عێڕاقدایە، بە هەرێمی کوردستانیشەوە. دەبێت بانکی ناوەندی عێڕاقی دەسەڵاتی پێویستی پێبدرێت بۆ گەڕاندنەوەی متمانە و باوەڕپێکراوی بۆ سێکتەری پێڕاگەنەیشتووی بانکی، سێکتەرێک کەوا زیاتر لە 30 بانک تێیدا سزادراون یان ئابڵووقەیان خراوەتە سەر لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا.
حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت لەسەر پەیڕەوکردنی مافی دەستووری خۆی بۆ پاراستنی بەکارهێنەرانی هەرێمی کوردستان لە سپیکردنەوە و بەقاچاخبردنی پارە. ئەمەش دووبارە لە بەرژەوەندی تەواوی عێڕاقدایە
لەلایەکی دیکەوە: سێس ئایزن، وتەبێژی ماستەرکارد، وتی، ئەوان لەسەرەتای ئاشکرابوونی ئەم بابەتەوە لەگەڵ حکومەتی ئەمریکا کاریان کردووە و بەپێی پێویست هەنگاویان ناوە بۆ ڕێگریکردن لەو گرووپانەی نزیکن لە ئێران.
فلێچەر کوک، وتەبێژی ڤیزەکاردیش، دەڵێت، ناوەندی کارەکانمان پابەندبوونە بە دڵنیابوون لەوەی کە مامەڵەکان لە تۆڕەکەماندا یاسا پێشێل ناکەن و ڕێوشوێنی گونجاو بەرامبەرییان دەگرینەبەر.
میلیشیاکانی عێراق بەمجۆرە دۆلاری ئەمریکایان دەستکەوێت
قۆناغی یەکەم: کەسێک لە عێراق ڤیزەکارد و ماستەرکارد وەردەگرێت، لە فڕۆکەخانەکان بە 132 هەزار دینار 100 دۆلاری دەستکەوێت.
قۆناغی دووەم: بڕێکی زۆری ڤیزەکارد و ماستەرکارد لە عێراقەوە بە قاچاخ دەبرێتە دەرەوە بۆ ئیماڕات، ئوردن، تورکیا یان شوێنەکانی دیکە.
قۆناغی سێیەم: لە دەرەوەی عێراق میلیشیاکان پارەی کاش لە ئامێرەکانی ATM ڕادەکێشن، یان وا لە فرۆشیارە بیانییەکان دەکەن کە مامەڵەی ساختە ئەنجام بدەن و پارەی نەختینەیان پێ بدەن، لە بەرامبەردا ئەوان پارەیان بۆ دەنێرنە سەر هەژمارەکانیان، یان ئامێری پارەدانی ئەلیکترۆنی بۆ ئەنجامدانی مامەڵە ساختەکانیان بەکاردەهێنن
قۆناغی چوارەم: میلیشیاکان دۆلار لە ڕێگەی حەواڵەوە دەنێرنەوە بۆ عێراق.
قۆناغی پێنجەم: دۆلار لە بازاڕەکانی دراوی عێراقدا بە دینار دەگۆڕدرێتەوە کە بەهاکەی بەڕێژەی "21%" زیاتر بووە لە بەهای فەرمی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 خولەک لەمەوپێش
ئەحمەد شەرع سەردانی ئەمریکا دەکات
- جیهان
- 17 خولەک لەمەوپێش
حکومەتی هۆڵەندا هەڵوەشایەوە
- جیهان
- 51 خولەک لەمەوپێش
کرێملین مەرجی کۆبوونەوەی لووتکە ئاشکرا دەکات
- کوردستان
- 59 خولەک لەمەوپێش
دوای جەژن وەرگرتنی گەنم لە سایلۆکانی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
قەرەنی جەمیل کۆچی دوایی کرد
5 کاتژمێر لەمەوپێش
گەنجێکی کورد لە پێشبڕکێیەکی زانستی لەسەر ئاستی 78 زانکۆ پلەی یەکەم بەدەستدەهێنێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
گەنجانی چەندین وڵات لە کۆیە بەشداریی لە فێستڤاڵێکی مۆسیقا دەکەن
1 حوزەیران
ماددەی هۆشبەر لە جۆرێکی شیرینی منداڵاندا دەدۆزرێتەوە
31 ئایار
لەدوای کاتژمێر 11ـی شەو دانیشتن و مانەوە لە گۆیژە و ئەزمەڕ قەدەغە دەکرێت
31 ئایار