
فڕێدانی ژمارەیەک مانگای مردارەوە بوو
ئاڤا نیوز
نزیکەی 10 مانگای مرداربوو لە سنووری قەزای کۆیە فڕێ دەدرێن، بڵاوبوونەوەی وێنە و ڤیدیۆکانی ترس لای هاونیشتمانیان دروست دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: لە سنووری گوندەکان شیلە و شەوگێڕ لە کۆیە، لەلایەن چەند کەسێکەوە مانگای مرداربوو فڕێ دەدرێن، دواتر وێنە و ڤیدیۆکانی لە سۆشیال میدیا بڵاوکراوەتەوە و هاووڵاتیان گومانی تای خوێنبەربوونیان لێ کردووە.
لێدوانی فەرمی: د. ئەزمەڕ سەڵاح، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی ڤێتێرنەری کۆیە بە ئاڤای راگەیاند: بەدواداچوونمان بۆ بابەتەکە کردووە و ئەو مانگایانەی مرداربوونەتەوە هەڵگری تای خوێنبەربوون نەبوون، بەڵکو بە هۆکاری دیکە مرداربوون و خاوەکانیان لەو شوێنانە فڕێ داون.
زانیاریی زیاتر: بە گوتەی د. ئەزمەڕ سەڵاح، ئەو کەسانەی ئەو کارەیان کردووە، حەساری بەخێوکردنی ئاژەڵ و مانگایان هەیە، ئاگادار کراونەتەوە کە نابێت چیتر ئاژەڵ لەسەر زەوی فڕێ بدەن، بەڵکو پێویستە بخرێنە ژێر خۆڵەوە و هەر کەسێک سەرپیچی بکات سزا دەدرێت.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 22 خولەک لەمەوپێش
ژمارەی سوودمەندبووانی پرۆژەی ڕووناكی لە سێ ملیۆن نزیكدەبێتەوە
- ژینگە
- 35 خولەک لەمەوپێش
ئێران لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا گەرمترین شوێنی زەوی بووە
- ژینگە
- 52 خولەک لەمەوپێش
لیژنەیەکی بەدواداچوون بۆ بۆنە ناخۆشەکەی کەرکووک پێکدەهێنرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
18 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 22 خولەک لەمەوپێش
ژمارەی سوودمەندبووانی پرۆژەی ڕووناكی لە سێ ملیۆن نزیكدەبێتەوە