
ئاڤا نیوز
بەهۆی ناجێگیریی کەشوهەوا و هەستکردن بە مەترسیی دروستبوونی لافاو، دانیشتووانی هەولێر ئاگادار دەکرێنەوە تاوەکو کاتژمێر 6:00ـی ئێوارەی ئەمڕۆ بۆ کاری زۆر پێویست نەبێت لە ماڵ نەیەنە دەرەوە.
وێنە گەورەکە: لە شەوی ڕابردووەوە شەپۆلێکی بارانبارینی چڕ چەند ناوچەیەکی باشووری کوردستانی گرتووەتەوە، لە چەند ناوچەیەک بەتایبەت لە دهۆک لافاو دروست بووە و گیانلەدەستدان و زیانی ماددی زۆری لێکەوتووەتەوە.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: بەپێی پێشبینی کەشناسی و شارەزایان، پاشنیوەڕۆى ئەمڕۆ لە کاتژمێر 1:00ـی دوای نیوەڕۆ تاوەکو کاتژمێر 6:00ـی ئێوارە، بارانێكی بهخوڕ و تهزرهی زۆر لە ماوەیەکی کەمدا لە سەنتەری شاری هەولێر و دەوروبەری دەبارێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: پارێزگای هەولێر هۆشداری بە خەڵک دەدات بۆ کاری زۆر پێویست نەبێت لە ماڵەکانیان نەیەنە دەرەوە، هەروەها نزیکى ڕووبار و ئەو شوێنانەش نەبنەوە کە ئاستی ئاویان بەرز دەبێتەوە. داواش دەکات هەموو ئەو ڕێگا و شوێنانەی پێشتر ئاگادارییان لەبارەوە بڵاوکراوەتەوە، ئوتۆمبێلی لێ ڕانەگرن و بەکاریان نەهێنن.
خاڵە ئەرێنییەکان: سەرجەم فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکانی هەولێر لە ئامادەباشیدان بۆ هەر ئەگەر و ڕووداوێکی چاوەڕواننەکراو.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێر ڕوونی کردووەتەوە؛ لە ماوەی ڕابردوودا بەهۆی داڕشتنی پلان و بەرنامە و ئەنجامدانی چەندین پڕۆژە و، گرتنەبەری ڕێگهچارەی پێویست بۆ بەرەنگاربوونەوەی مەترسییەکانی دروستبوونی لافاو و هۆکارەکانى، تا ئاستێکی زۆر مەترسییەکان کەمبوونەتەوە".

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 17 خولەک لەمەوپێش
سەعدی پیرە: پەیوەندییەكانی نێوان پارتی و یەكێتی هەر باش بووە
- بزنس
- 22 خولەک لەمەوپێش
کێشە بۆ لیستی مووچەی مانگی سێ دروست بوو، بەڵام هەر زوو چارەسەر کرا
- بزنس
- 29 خولەک لەمەوپێش
لیستی مووچەی مانگی سێ ڕەوانەی بەغدا دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
موقتەدا سەدر سەبارەت بەنەشتەرگەری جوانکاری و یاری ئۆنۆ فەتوا دەدات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەوقافی سووریا سەرفیترە و فیدیەی بەڕۆژوونەبوون دیاری دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- کوردستان
- 17 خولەک لەمەوپێش
سەعدی پیرە: پەیوەندییەكانی نێوان پارتی و یەكێتی هەر باش بووە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاکپارتی: ئەردۆغان بەشداری لە ئاهەنگی نەورۆز دەکات
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پەکەکە بۆ باخچەلی: جگە لە ئۆجەلان هیچ کەس ناتوانێت کۆنگرە بە پەکەکە بکات
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بایکۆتی مامۆستایان لە گەرمیان کۆتاییهات و دەرگای قوتابخانەکان دەکرێتەوە