
ژمارەیەک لەو ئاژەڵانەی کە بۆ قوربانی ئامادەکراون لە مەیدانی ئاژەڵانی هەولێر
ئاڤا نیوز
لە هەولێر 24 شوێن بۆ فرێدانی پاشماوەی ئەو ئاژەڵانەی دەکرێنە قوربانی دیاری کراوە، شارەوانیش دەڵێت: هەر کەسێک سەرپێچی بکات لە فڕێدانی پاشماوە سزا دەدرێت.
چیرۆکی سەرەکی: ساڵانە لە هەندێک شوێنی گشتی و شۆستەی شەقامەکان پاشماوەی ئەو ئاژەڵانەی دەکرێنە قوربانی فرێدەدرێت، ئەمەش جگە لە پیسکردنی ژینگە بۆنێکی ناخۆش بڵاودەکاتەوە ، بۆ چارەسەرکردنی ئەم بابەتە 24 شوێن بۆ فڕێدانی ئەو پاشماوانە دیاری کراوە.
لێدوانی فەرمی: ژیار جەلال، بەرێوەبەری خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی هەولێر بە ئاڤای گوت: بەمەبەستی پاراستنی ژینگەی شاری هەولێر 24 شوێنمان بۆ فرێندانی پاشماوەی قوربانیکردن دیاری کردووە، داواکارین لە هاونیشتمانیان پابەندبن بە فرێدانی پاشماوەی ئاژەڵەکانی قوربانی لەو شوێنانە، هەر کەسێکیش سەرپێچی بکات سزا دەدرێت.
زانیاریی زیاتر: ژیار جەلال گوتی: لەکاتی بوونی هەر کێشەیەک لە پرۆسەی خاوێنکردنەوە، هاونیشتمانیان دەتوانن پەیوەندی بکەن بە ژمارەی مۆبایلی بەرێوەبەرایەتیی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزییەوە بکەن ژمارەی (07509584838)، یاخود پەیوەندی بە لیژنەکانمان بکەن بۆ بەدواداچوون، کە ژمارەکانیان لە سنوری شارەوانییەکانە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 25 خولەک لەمەوپێش
ژمارەی سوودمەندبووانی پرۆژەی ڕووناكی لە سێ ملیۆن نزیكدەبێتەوە
- ژینگە
- 38 خولەک لەمەوپێش
ئێران لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا گەرمترین شوێنی زەوی بووە
- ژینگە
- 55 خولەک لەمەوپێش
لیژنەیەکی بەدواداچوون بۆ بۆنە ناخۆشەکەی کەرکووک پێکدەهێنرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
18 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 25 خولەک لەمەوپێش
ژمارەی سوودمەندبووانی پرۆژەی ڕووناكی لە سێ ملیۆن نزیكدەبێتەوە