
حەسەن ساڵح، بەڕێوەبەری پەروەردەی شنگال
ئاڤا نیوز
بەهۆی ناڕازیبوون لە بڕیارێکی حکومەتی عێراق، بەڕێوەبەری بەشی زمانی عەرەبی پەروەردەی شنگال دەستی لە کار کێشایەوە.
چیرۆکی سەرەکی: حکومەتی عێراق سەدان فەرمانبەری لە پەروەردەکانی سنووری نەینەوا و دهۆک بۆ قوتابخانەکانی زمانی عەرەبی دامەزراندووە، بەڵام لە شنگال تەنیا یەک فەرمانبەری دامەزراندووە، ئەمەش ناڕازیەتی لێکەوتەوە.
لێدوانی فەرمی: حەسەن ساڵح، بەڕێوەبەری پەروەردەی شنگال بە ئاڤا نیوزی گوت: "لە هەموو پارێزگای نەینەوا تەنیا ناحەقی بەرامبەر بە قەزای شنگال کراوە و بەهۆی ئەوەشەوە دەستم لە کار کێشایەوە".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە سنووری شنگال 600 وانەبێژ مافی دامەزراندنیان هەبووە، بەڵام حکومەتی عێراق پشتگوێ خستوون؛ بڕیاربوو 77 فەرمانبەری کەرتی پەروەردە لە شنگال دابمەزرێن بەڵام تەنیا یەک کەس دامەزراوە.
باکگراوند: لە قەزای شنگال 106 قوتابخانەی خوێندنی زمانی عەرەبی هەن، ماوەی چوار ساڵە حکومەتی عێراق تەنها 11 کەسی لەو قوتابخانانە دامەزراندووە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕاپۆرت
- 22 خولەک لەمەوپێش
هەنگاوەكانی هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان خێراتر دەكرێت
- جیهان
- 30 خولەک لەمەوپێش
سەرۆکوەزیرانی کەنەدا دژ بە ئەمریکا لەگەڵ ماکرۆن کۆدەبێتەوە
- بزنس
- 33 خولەک لەمەوپێش
لێبڕینی مووچەی خانەنشینی سەربازی سلێمانی دەگەڕێنرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
خانەنشینانی هەرێمی کوردستان زەوی وەردەگرن
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
جووتیارێکی کورد لەسەر سکاڵای سەربازێکی عێراقی دەچێتە دادگە
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی شارەوانی پڕۆژەیەکی گرنگ لە کەرتی 8ـی حەسارۆک جێبەجێ دەکات