
ئامێرێکی دەنگدان
ئاڤا نیوز
ژمارەیەک ئەندامی سەر بە هێزەکانی حەشدی شەعبی، لەژێر گوشار کارتی دەنگدان لە خەڵک وەردەگرن، بۆ ئەو مەبەستەش ژمارەیەک لەو ئەندامانەی حەشد دەستگیر دەکرێن.
وێنە گەورەکە: بڕیارە 11-11-2025، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بکرێت، تاوەکو دێت گومانەکان لەسەر پاکیی و بێگەردی هەڵبژاردنەکان زیاتر دەبن. هاوکات باس لە کڕینی دەنگ و چاوترساندنی خەڵک دەکرێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوێکی بەرێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایشی حەشدی شەعبی، ژمارەیەک لە کارمەندانی خۆیان دەستگیر کردووە. ئەمەش دوای ئەوەی چەند سکاڵایەکیان بەدەست گەیشتووە سەبارەت بەوەی هەندێک کەس ناوی حەشدیان بۆ مەرامی هەڵبژاردن و فشارخستنە سەر هاووڵاتیان بۆ وەرگرتنی کارتی دەنگدانیان بەکارهێناوە.
بەگوێرەی ڕاگەیێنراوەکە، ئەم هەنگاوە لەسەر فەرمانی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان و لەژێر سەرپەرشتی سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی ئەنجام دراوە. بەرێوەبەرایەتییەکە دەستی بە گەڕان و پشکنینی چڕی مەیدانی کردووە و دوای وردبینی و بەدواداچوون، ژمارەیەک گومانلێکراو دەستگیرکراون.
ئەوەی لەوبارەیەوە دەگوترێت: پێشتر سەرکردەیەکی سوننەکانی عێراق ڕایگەیاندبوو، مەترسییان هەیە کڕینی دەنگ و چاو ترساندنی خەڵک بۆ بەدەستهێنانی دەنگ بەشێوەیەکی نایاسایی، لەم بابەتەشدا پەنجەی تۆمەت بۆ سەرکردەکانی "حەشدی شەعبی" درێژ دەکرێت.
لەلایەکی دیکەوە: پێشتر کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاندبوو، هەر کاندید و لایەنێک لە هەڵبژاردنەکان دەنگ بکڕێت، ڕووبەڕووی یاسا دەکرێتەوە و لە کاندیدبوون و کێبرکێی هەڵبژاردن دووردەخرێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 15 خولەک لەمەوپێش
کۆمسیۆن: هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە کاتی خۆیدا دەکرێت
- کوردستان
- 27 خولەک لەمەوپێش
لە ورمێ سێ زیندانی بە تۆمەتی دزیكردن پەنجەیان دەبڕدرێتەوە
- کوردستان
- 28 خولەک لەمەوپێش
گرفتی كەمئاوی هەڵەبجە و سەیدسادق چارەسەر دەكرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
13 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
30 تەممووز
- هەواڵ
- 15 خولەک لەمەوپێش
کۆمسیۆن: هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە کاتی خۆیدا دەکرێت
- کوردستان
- 27 خولەک لەمەوپێش
لە ورمێ سێ زیندانی بە تۆمەتی دزیكردن پەنجەیان دەبڕدرێتەوە
- کوردستان
- 28 خولەک لەمەوپێش
گرفتی كەمئاوی هەڵەبجە و سەیدسادق چارەسەر دەكرێت
- کوردستان
- 44 خولەک لەمەوپێش
دواى بهدواداچوونی ئاڤا منداڵێكی تووشبووی ئۆتیزم هاوكاریی دهكرێت