
مانگایەکی نەخۆش لە خوارووی عێراق
ئاڤا نیوز
بەهۆی لێكەوتەكانی گۆڕانكاری كەشوهەوا و پیسبوونی ئاو لەسەر ناوچەیەکی باشووری عێراق، چەندین سەر ئاژەڵ مرداربوونەتەوە و کشتوکاڵی بەسڕەش بە زەنگێکی مەترسیدار لەسەر ئایندەی ئاژەڵداری باسی دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: چەند ڕۆژێکە لە ناوچەی بەهلە لە قەزای سادقی سەر بە پارێزگای بەسڕە چەندین سەر ئاژەڵ مرداربوونەتەوە، بەشی کشتوکاڵی قەزاکەش هۆکارەکەی بۆ پیسبوونی ئاوی ڕووباری فوڕات دەگەڕێنێتەوە
لێدوانی فەرمی: نیعمە لەیس، بەڕێوەبەری كشتوكاڵی قەزای سادق بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: بەهۆی پیسبوونی ڕووباری فوڕاتەوە 11 سەر ئاژەڵ مرداربوونەتەوە، ئەمەش زەنگێکی مەترسیدارە لەسەر ئایندەی ئاژەڵداری لە ناوچەکە کە بە باشترین شوێن بۆ بەخێوكردنی ئاژەڵ دادەنرا پێش وشكەساڵی و لێكەوتەكانی گۆڕانی كەشوهەوا.
زانیاریی زیاتر: بەڕێوەبەری كشتوكاڵی قەزای سادق ئاماژەی بەوەشکرد، سەرەتا ئاژەڵداران پێیان وابوو هۆکاری مرداربوونەوەی لەناکاوی ئەو ئاژەڵانە تای خوێنبەربوونە، بەڵام دوای پشکنینی لیژنەی هاوبەشی ڤێتێرنەری قەزاکە، دەرکەوتووە سەرجەم ئەو ئاژەڵانە ژەهراویبوونە بەهۆی پیسبوونی ئاوی فوڕاتەوە.
ئەمەش بزانە: بەپێی نەتەوە یەكگرتووەكان، عێراق یەکێکە لەو وڵاتانەی كاریگەری گۆڕانی كەشوهەوا، مەترسی كەمبونەوەی ئاو، وشكەساڵی، بەرزبونەوەی زۆری پلەكانی گەرما و ژەهراوی بونی لەسەرە، ئەمەش بەپێی شارەزایانی بوواری ژینگە ڕەنگە چەندین كارەساتی سروشتی لێبکەوێتەوە.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- ژینگە
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
- ژینگە
- 29 تەممووز
پشتێنەی سەوزایی هەولێر دەستپێدەکات