سەرجەم كۆمپانیاكانی كوردستان بەدیجیتاڵی دەكرێن و ژمارەی بێهاوتایان پێ دەدرێت

شەیری بکە لە:
سەرجەم كۆمپانیاكانی كوردستان بەدیجیتاڵی دەكرێن و ژمارەی بێهاوتایان پێ دەدرێت

دیمەنێکی بەردەم بەردەم باڵەخانەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان لە شاری هەولێر

ئاڤا نیوز

سەرجەم كۆمپانیا تۆماركراوەكانی هەرێمی كوردستان بەدیجیتاڵی دەكرێن، ئامانجەكە؛ پێدانی ژمارەی یەكەی بێهاوتایە بە كۆمپانیاكان.

وێنە گەورەكە: پرۆسەی دووبارە ناساندنەوەی كۆمپانیاكان لە سیستمی تۆماركردنی دامەزراوە بازرگانییەكان لە بەڕێوەبەرایەتیی كۆمپانیاكانی پارێزگاكان ئەنجام دەدرێت، مەبەست لێی بەدیجیتاڵكردنی داتا و زانیاریی كۆمپانیا تۆماركراوەكانە لە پرۆسەی پێدانی ژمارەی یەكەی بێهاوتا، بەر لە تۆماركردنیان لە سیستمی تۆماركردنی دامەزراوە بازرگانییەكان. بەجۆرێك دوای ڕێككەوتی 1-7-2025، هیچ مامەڵەیەكی كۆمپانیاكان بەبێ پرۆسەی ناساندنەوە و بەدیجیتاڵكردن، ڕایی ناكرێت.

لێدوانی فەرمی: بڵند محەممەد، بەڕێوەبەری گشتیی تۆماری كۆمپانیاكانی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، بە پێى فەرمانی کارگێڕیمان ژمارە 13631 لە 4-6-2025، هیچ مامەڵەیەکی کۆمپانیاکان لە دوای ڕێككەوتی 1-7-2025، بە بێ پڕۆسەی دووبارە ناساندنەوە ڕایی ناکرێت.

هاوكات لەبارەی گرنگی پرۆسەكەوە، بەڕێوەبەری تۆماری كۆمپانیاكان ئاشكرای كرد، بەدیجیتاڵكردنی داتا و زانیاریی كۆمپانیا تۆماركراوەكان بۆ پێدانی ژمارەی یەكەی بێهاوتا بە سەرجەم كۆمپانیاكان، لە داهاتوودا دەبێتە پێناسی دیجیتاڵی و بەكاردێت بۆ ڕێكار و كارەكانی ئەو كۆمپانیایانە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: پرۆسەی دووبارە ناساندنەوەی كۆمپانیاكان، پرۆسەیەكی بێ بەرامبەرە و فەرمانبەری بەرپرس لە بەڕێوەبەرایەتیی كۆمپانیاكانی پارێزگاكان وەك ئەركی وەزیفی خۆی ئەنجامی دەدات، خوازیاران دەبێت لەڕێگەی فۆرمی ئەلیكترۆنییەوە، نۆرە وەربگرن و لەكاتی دیاریكراودا ئامادە بن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ