بەهۆی شەڕەوە وەزیرێکی ئیسرائیلی لە وڵاتێکی دراوسێی ئێران گیردەخوات؛ چۆن دەرباز کرا؟
- ڕاپۆرت
- 16 حوزەیران
ئاڤا نیوز
لەیەکەم ڕۆژی هەڵگیرسانی جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران، وەزیرێکی ئیسرائیل بە گەشتێک لە وڵاتێکی دراوسێی ئێران بووە لەو کاتە گیری خواردووە، بەڵام دواتر لە پرۆسەیەکی نهێنی و ئاڵۆزدا گەڕێندراوەتەوە بۆ ئیسرائیل.
وێنە گەورەکە: ئۆفیر سۆفەر، وەزیری کۆچی ئیسرائیل ڕۆژی هەینی 13-6-2025، بۆ بەشداریکردن لە کۆڕێکی گەنجانی جوودا کە ڕێکخراوێکی جووەکان ڕێکی خستبوو سەردانی ئازەربایجانی کردووە. بەر لە بەڕێوەچوونی کۆڕەکە، بەدەستپێشخەریی ئیسرائیل جەنگەکە دەستی پێکرد.
کاردانەوەی وەزیرە ئیسرائیلییەکە چۆن بوو؟
وەزیرە ئیسرائیلییەکە بەیانی کاتێک کە دەزانێت جەنگ دەستیپێکردووە شۆک دەبێ، بەوەی کە چۆن پێش گەشتەکەی ئاگاداریان نەکردووەتەوە، بۆیە لە ئەندامانی ئەنجوومەنی وزاری بچووکراوە توڕە بووە کە ڕەزامەندییان داوە لەسەر دەستپێکردنی هێرش بۆ سەر ئێران لەو کات و ساتەدا یان پێشتر لەو هێرشەی ئیسرائیل ئاگاداریان کردبایەوە، دەیتوانی گەشتەکەی بۆ کاتێکی تر دوابخات.
ئەوەی لەوبارەیەوە دەگوترێت: کەسە نزیکەکانی وەزیری کۆچی ئیسرائیلی بە میدیا ئیسرائیلییەکانیان وتووە، ئازەربایجان دراوسێی ئێرانە، پڕە لە هاوڵاتی ئێرانی، بوونی وەزیرێکی ئیسرائیلی و بەشداریکردنی لە چالاکییەکی ئاشکرا ژیانی دەخستە مەترسییەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوای ئەوەی شەڕ دەستیپێکرد، بنیامین نەتەنیاهۆی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دەستیکردووە بە هەوڵێکی چڕ بۆ گەڕانەوەی وەزیرەکەی، هەواڵگری ئازەربایجان ئەرکی پاراستنی وەزیرە ئیسرائیلییەکەیان لەئەستۆ گرتووە و لە یەکێک لە هۆتێڵەکان پارێزگارییان لێکردووە.
دەربازکردنەکەی چۆن کراوە؟
دەربازکردنی وەزیرە ئیسرائیلییەکە لەو کات و ساتەدا ئاڵۆز بووە، چونکە فڕۆکەخانەی بن گۆریۆن لە تەلئەبیب بەهۆی گرژییەکانی نێوان ئێران و وڵاتەکەی داخراوە، بەڵام بەنهێنی وەزیریان بردووە بۆ فڕۆکەخانە و لەوێوە ڕاستەوخۆ بۆ یۆنانیان ڕەوانە کردووە، لەوێشەوە بە فڕۆکەیەکی دیکە بردوویانە بۆ شاری لارنکای قوبرس، دواتر بەکاروانی ئۆتۆمبێلی دیپلۆماسی بردوویانە بۆ لیماسۆل و لەوێشەوە بەلەمێکی تایبەتیان بەکرێ گرتووە و بۆ شاری حەیفا.
دوای ئەوەی وەزیرە ئیسرائیلییەکە گەیشتە حەیفا چی ڕوودەدات؟
کاتێک کە وەزیرە ئیسرائیلییەکە دەگاتە شاری حەیفا، ئێران وەک تۆڵەسەندنەوە ئیسرائیل مووشەکباران دەکات، بۆیە هێزی دەریایی ئیسرائیل لە کەناراوەکانی حەیفا بۆ چەند کاتژمێرێک هێشتوویانەتەوە هەتا دۆخەکە هێور بووەتەوە، ئینجا وەزیر چووەتە ناو بەندەری حەیفا و لەوێشەوە بردوویانەتەوە بۆ ماڵی خۆی لە شاری جەلیل.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 49 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا بەشێک لە کۆچبەران ڕەوانەی وڵاتی سێیەم دەکات
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هیندستان سەرەڕای فشارەکانی ترەمپ لە کڕینی نەوتی ڕووسی بەردەوام دەبێت
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر پڕۆژەی "زبڵەکان جیابکەرەوە و ژینگە بپارێزە" ڕاگەیێنرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە هەولێر شەوانە بە زنجیر کۆڵانێک دادەخەن
2 کاتژمێر لەمەوپێش
هاککەرانی چین لە ڕێگەی سیستمی مایکرۆسۆفتەوە هێرش دەکەنە سەر دامەزراوەکانی ئەمریکا
3 کاتژمێر لەمەوپێش
پزیشکێک هۆشداری دەدات: نەمانی 'هیلال'ـی نینۆکەکان لەوانەیە نیشانەی کێشەی دڵ بێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
14 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕاپۆرت
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
35 ساڵ بەسەر داگیرکردنی کوەیتدا تێپەڕی؛ ئەو بڕیارەی عێراقی وێران کرد