سەرۆکوەزیران بارزانی: هەندێک لایەن بازرگانی بە شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستانەوە دەکەن
- کوردستان
- 20 ئازار

سەرۆکوەزیران بارزانی
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیران بارزانی بە بۆنەی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردییەوە، پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە؛ هیوای کامەرانی بۆ کوردستانیان خواست و دڵنیای کردنەوە ئیرادەی خەڵکی کوردستان سەردەکەوێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: "ڕێز و پێزانینی زۆرم بۆ خەڵکی خۆڕاگری هەرێمی کوردستان هەیە، کە بەداخەوە بوونەتە قوربانیی گەمەی سیاسی هەندێک کەس و لایەن کە بۆ بەرژەوەندیی خۆیان، بازرگانی بە مافە دەستووری و شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستانەوە دەکەن، بەڵام دڵنیاین دواجار خواست و ئیرادەی خەڵکی کوردستان لەپێناو ژیانێکی ئازاد و سەربەرزانە هەر سەردەکەوێت".
زانیاریی زیاتر: لە درێژەی پەیامەکەیدا سەرۆکوەزیران ئاماژەی بەوەدا کە نەورۆز بۆ خەڵکی کوردستان، هەمیشە هێمای سەرکەوتن، ئازادی و وەستانەوە بووە بەڕووی ستەمکار، زۆرداران و دەستپێکی ژیان و سەردەمێکی نوێیە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 11 خولەک لەمەوپێش
موقتەدا سەدر سەبارەت بەنەشتەرگەری جوانکاری و یاری ئۆنۆ فەتوا دەدات
- کوردستان
- 40 خولەک لەمەوپێش
ئاکپارتی: ئەردۆغان بەشداری لە ئاهەنگی نەورۆز دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- کوردستان
- 40 خولەک لەمەوپێش
ئاکپارتی: ئەردۆغان بەشداری لە ئاهەنگی نەورۆز دەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پەکەکە بۆ باخچەلی: جگە لە ئۆجەلان هیچ کەس ناتوانێت کۆنگرە بە پەکەکە بکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بایکۆتی مامۆستایان لە گەرمیان کۆتاییهات و دەرگای قوتابخانەکان دەکرێتەوە