
ژمارەیەک حجیی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
دوای وەستانی گەشتە ئاسمانییەكان، بە بڕیاری سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی، سەرجەم حاجیانی هەرێمی كوردستان بە ڕێگەی وشكانی و لە چەند ڕۆژێكدا گەڕێندرانەوە هەرێمی كوردستان.
وێنە گەورەكە: بەهۆی دروستبوونی جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران، گرفت بۆ گەڕانەوەی حاجیانی ئەمساڵی هەرێمی كوردستان دروست بوو و عێراق و هەرێمی كوردستان سەرجەم گەشتە ئاسمانییەكانیان ڕاگرت، لەسەر بڕیاری سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی، هەرێمی كوردستان ڕێوشوێنی پێویستی گرتە بەر و بە هاوكاریی لایەنە پەیوەندیدارەكان و بەرپرسانی وڵاتی سعوودیە تواندرا سەرجەم حاجیان لەڕێگەی وشكانییەوە بە زووترین كات بگەڕێندرێنەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند: بە ھەوڵی تیمە کارگێڕییەکان، ئەمساڵ توانرا پڕۆسەیەکی نمونەیی حەج پێشکەش بکرێت و سەرجەم حاجیانی هەرێمی كوردستان بە سەلامەتی گەڕانەوە ناو كەسوكاریان.
زانیاریی زیاتر: لە ماوەی حەجی ئەمساڵ تەنیا یەک حاجیی هەرێمی كوردستان لە مەککە کۆچی دوایی کرد.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەمەبەستی بەجێهێنانی فەریزەی حەجی ئەمساڵ، پێنج هەزار و 136 کەس لە هەرێمی کوردستانەوە ڕوویان لە وڵاتی سعوودییە کردووە کە هەزار و 646 کەسیان لەڕێگەی وشکانی و سێ هەزار و 490 کەسی دیکەش لەڕێگەی ئاسمانییەوە گەشتەکەیان کرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 12 خولەک لەمەوپێش
لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق باسی مووچە دەکرێت؟
- بزنس
- 34 خولەک لەمەوپێش
داهاتی نانەوتی مانگی حەوت ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
20 کاتژمێر لەمەوپێش
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
4 ئاب
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
4 ئاب
ژنێک لە نیوزلەندا بە تۆمەتی حەشاردانی منداڵێک لەناو جانتای سەفەرەکەی دەستگیر کرا
4 ئاب
- هەواڵ
- 46 خولەک لەمەوپێش
وەزیری بەرگریی ئیسرائیل: وەک هەمیشە ئامادەی ئۆپەراسیۆنەکانین
- هەواڵ
- 56 خولەک لەمەوپێش
بەرگریی شارستانیی غەززە: لە 60٪ ئۆتۆمبێلەکانمان لەکارکەوتوون
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوکاری هاوپەیمانان بۆ مانگی حەوت دابەش دەکرێت