
ئیسرائیل کاتز، وەزیری بەرگری ئیسرائیل
ئاڤا نیوز
بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لەبارەی دۆخی غەززە ڕایگەیاند، بڕیارمان داوە دەست بەسەر تەواوی غەززەدا بگرین و وەزیری بەرگریی ئیسرائیل لە وەڵامدا دەڵێت هەر کاتێک بڕیاری پێویست درا ئەوە بەشداری کارایی سەربازیمان دەبێت لە غەززە.
وێنە گەورەکە: کڕۆکی ناکۆکییەکانی نێوان حەماس و ئیسرائیل ئێستا پرسی ڕادەست کردنی بارمتەکانی ئیسرائیلە، حەماس دەڵێت، کاتێک بارمتەکان ئازاد دەکرێن کە سوپای ئیسرائیل هیچی دیکە هەژموونی لە غەززە نەبێت و بۆردوومان و هێرشەکانی ڕاگرێت، لەلایەکی دیکەوە ئیسرائیل دەڵێت، کاتێک هێرشەکانمان ڕادەگرین کە حەماس لە غەززە نەمێنێت و پێداگرین لە بەدیهاتنی ئامانجمان و هیچ شوێنێک بۆ حەماس لە غەززە نابێتەوە.
لێدوانی فەرمی: ئیسرائیل کاتز، وەزیری بەرگری ئیسرائیل ڕایگەیاند، "هەر بڕیارێک سەرکردایەتی ئیسرائیل بیدات ئەوە ئێمە بە شێوازێکی پڕۆفیشاناڵانەوە جێبەجێی دەکەین و وەک هەمیشە ئامادەی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنین.
ئەمەش بزانە: ئەمڕۆ بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بڕیار لەسەر کۆنترۆڵکردنی یەکجاری و تەواوەتیی کەرتی غەززە دەدات.
باکگراوند: نزیکەی سێ ساڵە جەنگی نێوان حەماس و ئیسرائیل بەردەوامە و لە 7ــی ئۆکتۆبەری ساڵی 2023ـــەوە تاوەکو ئێستا زیاتر لە 60 هەزار کەس لە غەززە کوژراون و زیاتر لە هەزار کەسیش لە ئیسرائیل بەهۆی شەڕەکەوە کوژراون.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێکی وەزارەتی دارایی کوردستان لەبارەی مووچە دەچنە بەغدا
- ژینگە
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دهۆک پارکێکی گەورە لەسەر ڕووبەری 48 دۆنم زەوی دروست دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
4 ئاب
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
4 ئاب
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
4 ئاب
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
4 ئاب
ژنێک لە نیوزلەندا بە تۆمەتی حەشاردانی منداڵێک لەناو جانتای سەفەرەکەی دەستگیر کرا
4 ئاب
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا بەدواداچوون بۆ گرفتی كارەبای بازاڕی دۆلارەكەی هەولێر و سلێمانی دەكات
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێکی وەزارەتی دارایی کوردستان لەبارەی مووچە دەچنە بەغدا
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
کرێکارانی پاککەرەوە لە نەخۆشخانەکانی هەولێر سێ مانگە مووچەیان وەرنەگرتووە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ هاووڵاتیانی: گەشت بۆ عێراق مەکەن