
دیمەنی ناوەوەی گرتووخانەیەک
ئاڤا نیوز
ئەو بەندکراوانەی نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە و دۆخی تەندروستییان خراپە، دوای هەڵسەنگاندنی دۆخیان لەلایەن لیژنەی تایبەتی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانەوە ئازاد دەکرێن.
چیرۆکی سەرەکی: لیژنەیەکی تایبەت لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان پێکهێنراوە بەمەبەستی هەڵسەنگاندن و پشکنینیی تەندروستیی بۆ ئەو بەندکراوانەی نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە و لەکاتێکدا کە حوکمی لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێنراوە یاخود سزای ئەبەدیان هەیە، دوای هەڵسەنگاندن بۆ دۆخی تەندروستییان بڕیار لە چارەنووسیان دەدرێت.
زانیاریی تایبەت: سەرچاوەیەکی ئاگادار لە لیژنە تایبەتەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: هەفتەی داهاتوو لیژنەکە کۆبوونەوەیەک دەکات، بەمەبەستی ئەوەی بڕیاری ئازادکردنی قۆناغی سێیەمی ئەو بەندکراوانە بدات کە دۆخی تەندروستییان خراپە.
زانیاریی زیاتر: تا ئێستا بە دوو قۆناغ زیاتر لە 50 بەندکراو کە نەخۆشی درێژخایەنیان هەبووە، بە بڕیاری لیژنە تایبەتەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ئازاد کراون.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ناوی 99 نەخۆشی درێژخایەنی دیکە، لەلای لیژنە تایبەتەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانە، بۆ ئەوەی هەڵسەنگاندن بۆ دۆخیان بکرێت و دواتر بەپێی دۆخی تەندروستییان بڕیار لەسەر ئازادکردنیان بدرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 5 خولەک لەمەوپێش
لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق باسی مووچە دەکرێت
- بزنس
- 27 خولەک لەمەوپێش
داهاتی نانەوتی مانگی حەوت ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
20 کاتژمێر لەمەوپێش
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
4 ئاب
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
4 ئاب
ژنێک لە نیوزلەندا بە تۆمەتی حەشاردانی منداڵێک لەناو جانتای سەفەرەکەی دەستگیر کرا
4 ئاب
- هەواڵ
- 39 خولەک لەمەوپێش
وەزیری بەرگریی ئیسرائیل: وەک هەمیشە ئامادەی ئۆپەراسیۆنەکانین
- هەواڵ
- 49 خولەک لەمەوپێش
بەرگریی شارستانیی غەززە: لە 60٪ ئۆتۆمبێلەکانمان لەکارکەوتوون
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوکاری هاوپەیمانان بۆ مانگی حەوت دابەش دەکرێت