وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە کار لەسەر جێبەجێکردنی 183 پڕۆژەی ڕێگاوبان دەکات
- هەواڵ
- 18 حوزەیران

دیمەنێک لە شەقامی 150 مەتری هەولێر، سەرچاوە: ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە بە تێچووی نزیکەی دوو تریلیۆن دینار، 183 پڕۆژەی وەک پلانی ئەمساڵ پێشنیاز کردووە، دوای پەسەندکردن دەخرێنە بواری جێبەجێکردن.
وێنە گەورەکە: سەرەڕای هەموو ئاستەنگە داراییەکان و ڕێگرییەکان لە ماوەی تەمەنی کابینەی نۆیەمدا، سەدان پڕۆژەی خزمەتگوزاری نوێ دروستکراون و تەواوکراون، ئەم هەنگاوە گرنگ و ستراتیژییەی لە چوارچێوەی چەند شارێکدا نەبوو، بەڵکو دەستی ئاوەدانی گەیشتووەتە سەدان گوند و بەستراونەتەوە بە شارەکان.
لێدوانی فەرمی: د. ئاگرین عەبدوڵڵا، بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن بە ئاڤای وت، "بۆ ساڵی 2025 پێشنیازی 183 پڕۆژەی ڕێگاوبانمان داوەتە وەزارەتی پلاندانان بە بودجەی یەک تریلیۆن و 978 ملیار 920 ملیۆن دینار، دوای پەسەندکردن و تەرخانکردنی بودجە کار لەسەر جێبەجێکردنیان دەکەین."
- "53%ـی پڕۆژەکان لە هەولێر و دهۆک دەبن، سلێمانی، هەڵەبجە، ئیدارەکانی ڕاپەڕین و گەرمیان 47%ـی پڕۆژەکانیان بەردەکەوێت."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان نزیکەی 600 پرۆژەی ڕێگاوبان لە بواری جۆراوجۆر لە سەرجەم ناوچەکان لە هەرێمی کوردستان جێبەجێکراون، لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوو 11 پڕۆژەی گەورە بە تێچووی 30 ملیار و 792 ملیۆن دینار تەواوکراون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 6 خولەک لەمەوپێش
لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق باسی مووچە دەکرێت
- بزنس
- 28 خولەک لەمەوپێش
داهاتی نانەوتی مانگی حەوت ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
20 کاتژمێر لەمەوپێش
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
4 ئاب
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
4 ئاب
ژنێک لە نیوزلەندا بە تۆمەتی حەشاردانی منداڵێک لەناو جانتای سەفەرەکەی دەستگیر کرا
4 ئاب
- هەواڵ
- 40 خولەک لەمەوپێش
وەزیری بەرگریی ئیسرائیل: وەک هەمیشە ئامادەی ئۆپەراسیۆنەکانین
- هەواڵ
- 50 خولەک لەمەوپێش
بەرگریی شارستانیی غەززە: لە 60٪ ئۆتۆمبێلەکانمان لەکارکەوتوون
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوکاری هاوپەیمانان بۆ مانگی حەوت دابەش دەکرێت