
دیمەنێک لە کۆبوونەوەی سەرۆک بارزانی و ڕومەنسکی، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق كرد
ئاڤا نیوز
سەرۆک بارزانی ڕایدەگەیێنێت، پارتی هەڵبژاردنی بایکۆت نەكردووە، بەڵكو لەگەڵ هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد و شەفاف و جێگەی دڵنیایی و دوور لە دەستوەردانی دەرەكییە. لەبارەی پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغداش جەخت دەکاتەوە، لە ڕاوێژ و هەماهەنگیی بەردەوامدا دەبن بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و نەهێشتنی نیگەرانییەكان.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ چوارشەممە لە سەڵاحەدین، سەرۆك مەسعود بارزانی و ئەلینا ڕومەنسکی، باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق، پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، بارودۆخی سیاسیی هەرێمی کوردستان و عێراق و دوایین پێشهاتەکانیان تاوتوێ کرد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: سەرۆك بارزانی ئاماژەی بە هۆكارەكانی دەرچوونی ڕاگەیێنراوی پارتی لەبارەی هەڵبژاردن و بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی کردووە و ڕوونی کردووەتەوە: پارتی هەمیشە لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردن بووە و ترسی لە هەڵبژاردن نییە، بەڵكو تێبینی لەبارەی شێوازی هەڵبژاردن و مەترسیی تێكدانی بنەماكانی پێكەوەژیان و نەهێشتنی بەشداریی پێكهاتەكان لە ژیانی سیاسیدا هەیە.
هۆکارە زانراوەکان: سەرۆك بارزانی بەبێ ئاماژەدان بە ناوی هیچ لایەنێک و دامەزراوەیەک بەبیری هێناوەتەوە؛ "بە بیانووی جۆراوجۆر دوو ساڵ هەڵبژاردنیان دواخستووە، دەستی نامۆ و دەرەكی خراونەتە نێو ئەو بابەتە و لە بەها و پێگەی هەرێمیان كەم كردووەتەوە. هەروەها بەشێوەیەکی نادەستووری و نایاسایی بڕیار و یاساکانی هەرێمی کوردستانیان گۆڕیوە و ستەمێکی گەورەیان لە پێكهاتەكان و تێكڕای خەڵكی كوردستان كردووە".
بابەتی ستراتیژی: پەیوەست بە هەڵبژاردن سەرۆك بارزانی گوتوویەتی: پارتی بایكۆتی هەڵبژاردنی نەكردووە، بەڵكو لەگەڵ هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد و شەفاف و جێگەی دڵنیایی و دوور لە دەستوەردانی دەرەكی و بەرنامەی پێشوەختەیە، كە تێیدا دەنگدەران لە مافی دەنگدان بێبەش نەكرێن و پڕۆسەی دیموكراسی بێبەها نەكرێت و یاساکانی هەرێم پێشێل نەکرێن.
لەلایەکی دیکەوە: لەبارەی پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا سەرۆک بارزانی ڕایگەیاندووە: ڕێككەوتنێكی ڕوون و هەمەلایەنە لەگەڵ چوارچێوەی هەماهەنگی لەژێر ناوی ئیئتیلافی دەوڵەت هەیە، كە بەداخەوە هیچ یەك لە خاڵە گرنگەكانی جێبەجێ نەكراون. ڕێككەوتنەكە لەپێناو ئەوە بوو سەقامگیری بێتەدی و خەڵك بگاتە خۆشگوزەرانی و بنەماكانی شەراكەت و تەوازون و تەوافوق پیادە ببن، بەڵام هیچ یەك لەمانە نەكران.
خاڵی ئەرێنی: سەرۆك بارزانی بۆ باڵیۆزی ئەمریکا جەختی كردووەتەوە لە ڕاوێژ و هەماهەنگیی بەردەوامدا دەبن بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و نەهێشتنی نیگەرانییەكان.
بۆچوونی بەرامبەر: باڵیۆزی ئەمەریكا نیگەرانیی خۆی و وڵاتەكەی لە دوایین پێشهاتە سیاسییەكان دەربڕیوە، داوایشی كردووە پارتی ڕۆڵی خۆی ببینێت و لەگەڵ لایەنەكانی دیکە پێكەوە كێشە و نیگەرانی و تێبینیەكانی پەیوەست بە هەڵبژاردن چارەسەر بكەن.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕاپۆرت
- 20 خولەک لەمەوپێش
هەنگاوەكانی هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان خێراتر دەكرێت
- جیهان
- 28 خولەک لەمەوپێش
سەرۆکوەزیرانی کەنەدا دژ بە ئەمریکا لەگەڵ ماکرۆن کۆدەبێتەوە
- بزنس
- 31 خولەک لەمەوپێش
لێبڕینی مووچەی خانەنشینی سەربازی سلێمانی دەگەڕێنرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
خانەنشینانی هەرێمی کوردستان زەوی وەردەگرن
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
جووتیارێکی کورد لەسەر سکاڵای سەربازێکی عێراقی دەچێتە دادگە
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی شارەوانی پڕۆژەیەکی گرنگ لە کەرتی 8ـی حەسارۆک جێبەجێ دەکات