
سەربازانی سوپای سووریا لە سنووری وڵات
ئاڤا نیوز
حکومەتی سووریا نزیکەی سێ هەزار سەربازی ناردووەتە سەر سنوورەکانی لەگەڵ عێراق، بۆ ڕێگریکردن لە ئەگەری هەر جۆرە پێشێلکارییەک لەلایەن گرووپە چەکدارە عێراقییەکانی لایەنگری ئێران.
وێنە گەورەکە: لەگەڵ هەڵگیرسانی شەڕی نێوان ئیسرائیل و ئێران، ترسی تێوەگلانی گرووپە چەکدارییەکانی عێراق ئەوانەی بە لایەنگری سەرسەختی ئێران دادەنرێن یاخود لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتیی دەکرێن، هەیە.
بینراو و بیستراو: بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی "زە ناشناڵ"ی ئینگلیزی، ئەم هەنگاوەی سووریا بە یەکەم هەنگاوی لە جۆری خۆی دادەنرێت لە ناوچە سنوورییەکەدا لەدوای ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەدەوە. ڕاپۆرتەکە ئاماژەی بەوەش داوە کە ڕۆژی شەممەی ڕابردوو چەکدارانی سووری لەگەڵ چەکدارانی سەر بە حەشدی شەعبی عێراقی پێکدادانیان هەبووە، ئەمەش ڕۆژێک دوای هەڵگیرسانی شەڕی ئاسمانیی نێوان ئێران و ئیسرائیل.
پێکدادانی عێراقی-سووری
٠ ڕۆژنامەکە لە زاری بەرپرسانی ئەمنی لە دیمەشقەوە بڵاویکردووەتەوە کە یەکە سەربازییەکانی چەکداران، لەگەڵ تیمەکانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، گەیشتوونەتە ناوچە سنوورییەکانی عێراق کە لە ناوچەی تەدمور و دۆڵی فوراتەوە هاتوون، کە بە هێڵی بەرکەوتن دادەنرێت لەگەڵ ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی سوریای دیموکرات "هەسەدە".
٠ هەروەها ئاماژەی بەوەشکردووە کە "پێشتر ناوچەکە تەنها لەلایەن هێزەکانی پۆلیسەوە دەپارێزرا، بەهۆی نزمیی ئاستی هەڕەشەکانەوە پێش هەڵگیرسانی شەڕی ئەم دواییە،" و ڕوونیکردووەتەوە کە "ئەو پێکدادانەی ڕۆژی شەممەی ڕابردوو ڕوویدا، سنووردار بوو و وەک بیرهێنانەوەیەک بوو بۆ ئەوەی کە ئێران چەندە لە سووریاوە نزیکە."
ڕەتکردنەوەی عێراق
٠ بەرامبەر بەوە، سەرچاوەیەکی ئەمنی عێراقی هەر نیگەرانییەک سەبارەت بە جوڵەی گرووپە عێراقییەکان بەرەو سووریا ڕەت دەکاتەوە و جەختی کردەوە کە "سوورییەکان بەغدایان لەم جۆرە نیگەرانیانە ئاگادار نەکردووەتەوە و ئاماژەیان بە هیچ جوڵەیەکی هێزەکانیان لە ناوچە سنوورییەکان نەکردووە."
٠ بەوتەی سەرچاوە عێراقییەکە، ئامانج لە گواستنەوەی هێزە سوورییەکان بۆ سنووری عێراق، هەوڵدانە بۆ فشارخستنە سەر هێزەکانی "هەسەدە"، و ئاماژەی بەوەشکرد کە ڕۆژی شەممەی ڕابردوو پێکدادانێک لەنێوان "هەسەدە" و هێزە سورییەکاندا لە نزیک دەروازەی سنووریی ئەلبوکەمال ڕوویداوە.
٠ سەرچاوەکە ئەوەشی وتووە کە "پەڕینەوەی گرووپە عێراقییەکان بۆ ناو سووریا کارێکی ئاسان نییە، نە لە دەروازە فەرمییەکانەوە و نە نافەرمییەکان، بەهۆی بوونی هێزە سوورییەکان و هێزەکانی هاوپەیمانان بە سەرکردایەتیی ئەمریکا، لەگەڵ ئیسرائیل، کە چاودێریی هەر جوڵەیەک لەسەر سنوور دەکەن و بە ئەگەری زۆرەوە ڕێگری لە هەر جۆرە پێشێلکارییەکی لەو شێوەیە دەکەن."
٠ سەرچاوەکە ئاماژەی بە بوونی هەماهەنگیی ئەمنیی هاوبەش لەنێوان بەغدا و دیمەشقدا کرد، بەتایبەتی لە ناوچە سنوورییەکان، بۆ پاراستنی سەقامگیری و ڕێگریکردن لە هەر گرژییەکی سنووربڕ.
٠ ڕاپۆرتەکە ڕوونیکردووەتەوە کە "هێزە ئەمریکییەکانی جێگیرکراو لە ڕۆژهەڵاتی سووریا، ڕۆڵێکی ڕاستەوخۆیان گێڕاوە لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئێستای نێوان ئێران و ئیسرائیلدا، و بەشدارییان کردووە لە ڕێگریکردن لەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانە ئێرانیانەی کە لە ڕێگەی ئاسمانی سووریاوە ئاراستەی ئیسرائیل کرابوون." وتیشی: "سووریا یەکێک بووە لەو وڵاتە کەمانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە هیچ هەڵوێستێکی ئیدانەکردنی بۆ هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران دەرنەبڕیوە،" و بیرهێنانەوەی لێدوانەکانی بەرپرسانی ئەمریکیی کرد کە وتبوویان واشنتۆن دەستی کردووە بە هەوڵدان بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ دیمەشق بۆ بەهێزکردنی پێگەی خۆی وەک بەربەستێک لەبەردەم هەژموونی ئێراندا، و ڕەنگە خۆشکردنی ڕێگە بۆ بەشداریکردنی لە ڕێککەوتنەکانی ئیبراهیمیدا.
٠ ڕاپۆرتەکە بە گواستنەوەی لێدوانێکی سەرچاوە ئەمنییە عێراقییەکە کۆتایی پێهێناوە کە تێیدا جەختی کردووەتەوە "ڕووخانی ڕژێمی ئەسەد هاوکێشەی ئەمنیی لەسەر سنوورەکان گۆڕیوە، چونکە ئێستا گرووپەکان ڕووبەڕووی چەندین ئاڵنگاری بوونەتەوە لەلایەن هێزە ناوخۆییە نەیارەکانەوە، لەپاڵ باڵادەستیی ئاسمانیی ئەمریکا و ئیسرائیلدا."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوکاری هاوپەیمانان بۆ مانگی حەوت دابەش دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەزار و 33 شوێن لە سلێمانی کارەبا لە وزەی خۆر وەردەگرن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک کۆببێتەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دەم پارتی ڕەخنە لە ناوی پرۆسەی "تورکیایەکی بێ تیرۆر" دەگرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
18 کاتژمێر لەمەوپێش
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
19 کاتژمێر لەمەوپێش
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
4 ئاب
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
4 ئاب
ژنێک لە نیوزلەندا بە تۆمەتی حەشاردانی منداڵێک لەناو جانتای سەفەرەکەی دەستگیر کرا
4 ئاب