کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق: هەڵبژاردن لەوادەی خۆیدا دەکرێت

شەیری بکە لە:
کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق: هەڵبژاردن لەوادەی خۆیدا دەکرێت

دیمەنی دەنگدەرێک لەکاتی دەنگدان

ئاڤا نیوز

کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاشکرای دەکات، جەنگی نێوان ئێران و ئیسرائیل کاریگەری لەسەر  هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق نابێت.

وێنە گەورەکە: جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران تا دێت فراوانتر دەبێت و هەردوو وڵات چەندین پێگە و بنکەی سەربازی و دامەزراوەی گرنگی یەکتریان لەناو بردووە، هاوکات زۆربەی وڵاتانی جیهان لە هەوڵی هێوردکردنەوەی بارودۆخەکەن و دەیانەوێت هەردوو بەرە کۆتایی بەو جەنگە بێنن و ئێران بگەڕێتەوە سەر مێزی گفتووگۆ.

لێدوانی فەرمی: عیماد جەمیل، سەرۆکی تیمی ڕاگەیاندنی کۆمسیۆنی باڵای هەلبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند: جەنگی نێوان ئێران و ئیسرائیل کاریگەری لەسەر هەڵبژاردنی پەرلەمان نابێت، سەرجەم ڕێکارەکان بەشێوەیەکی ئاسایی بەڕێوەدەچن و تاوەکو ئێستا هیچ ئاستەنگییەک لەبەردەم کارەکانی کۆمیسیۆندا دروست نەبووە بەهۆی جەنگی نێوان ئێران و ئیسرائیلەوە یان بەهۆی هەر پرسێکی دیکەوە.

زانیاریی زیاتر: جەمیل جەختی لەوەش کردەوە، هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا لە 2025-11-11، ئەنجام دەدرێت و بەهیچ شێوەیەک بەهۆی هیچ ڕووداوێکەوە دواناخرێت .

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ