
یەکێک لە مووشەکەکانی ئێران کە لە خاکی ئیسرائیل کەوتووەتە خوارەوە و ژمارەیەک هاووڵاتی وێنەیان لەگەڵ گرتووە
ئاڤا نیوز
بە پێێ ڕاپۆرتی میدیاکانی ئیسرائیل، ئێران ڕووبەڕووی مەترسی کەمبوونەوەی مووشەک دەبێتەوە و تەلئەبیب ئەمە وەک ستراتیژیەتی سەربازی بەکاردەهێنێت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ڕاپۆرتە هەواڵگرییەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا ئاماژە بە زانیاریی هەستیاری سەربازیی ئێران دەدەن، بە پێی ئەو ڕاپۆرتانە مووشەکی بە کۆگاکراوی ئێران نزیکەی سێ هەزار مووشەک بووە، لە هێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر بنکە سەربازیی و کۆگاکانی مووشەکی ئێران هەزار مووشەک لەناوبراون، ئێرانیش لەسەرەتای جەنگەکەوە تاوەکو ئێستا ٤٤٠ مووشەکی لە هێرشەکان بۆ سەر خاکی ئیسرائیل بەکارهێناوە، بە پێی ئەم ڕاپۆرتانە ئێران زیاد لە نیوەی مووشەکەکانی لە دەستداوە.
لێدوانی فەرمی: شارەزایانی سەربازی ڕایدەگەیەنن، ئیسرائیل دەیەوێت ئەم دۆخەی ئێران وەک دەرفەتێکی ستراتیژیی سەربازی بەکاربهێنێت، درێژە بە جەنگەکە بدات و فشاری زیاتر بخاتە سەر ئێران بۆ بەکارهێنانی موشەکی زیاتر.
لەلایەکی دیکەوە: ئیسرائیل بە فڕۆکە سەکۆی مووشەکهاوێژەکان دەکاتە ئامانج و دەیەوێت جەنگەکە لە بەرژەوەندی خۆی یەکلایی بکاتەوە
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڕێوەبەری نوێی پۆلیسی ھەولێر دەستبەکار بوو
- تەندروستی
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سوودان بەهۆی بڵاوبوونەوەی کۆلێرا نزیکەی 40 کەس گیانیان لەدەستدا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڕێوەبەری نوێی پۆلیسی ھەولێر دەستبەکار بوو
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دێرەزوور شەڕ و پێکدادان لەنێوان هێزەکانی سوپای سووریا و هەسەدە ڕوویدا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
زانکۆی سەڵاحەدین ئامادەکارییەکانی بۆ ساڵی نوێی خوێندن دەستپێدەکات