لە دێرەزوور شەڕ و پێکدادان لەنێوان هێزەکانی سوپای سووریا و هەسەدە ڕوویدا

شەیری بکە لە:
لە دێرەزوور شەڕ و پێکدادان لەنێوان هێزەکانی سوپای سووریا و هەسەدە ڕوویدا

دیمەنی هێزەکانی ئاسایشی هەسەدە لەنێو دێرەزوور. وێنە؛ ئەرشیف

ئاڤا نیوز

بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، شەڕ و پێکدادان لەنێوان سوپای سووریا و "هێزەکانی سووریای دیموکرات 'هەسەدە' لە شاری دێرەزوور ڕوویدا، هاوکات پێکدادانێکی دیکەش لەنێوان چەکدارانی عەشایەرەکان و هەسەدە لە گوندەوارەکانی ڕۆژهەڵاتی پارێزگاکەدا ڕوویدا.

وێنە گەورەکە: چەند جارێکە هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) حکومەتی دیمەشق تۆمەتبار دەکات بەوەی کە ئەو گرووپە چەکدارانەی لەلایەن تورکیاوە پشتیوانییان لێدەکرێت و ئێستا لەژێر چەتری حکومەتدان، بەردەوامن لە پێشێلکردنی ئاگربەست لە چەندین ناوچەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا. هاوکات هۆشداریی دابوو کە ئەم هێرشانە هەڕەشە لە ڕێککەوتنی ئاشتی نێوان ئەحمەد شەرع و مەزڵووم عەبدی دەکەن.

بڵاوکراوەی فەرمی: بەگوێرەی تەلەڤیزیۆنی سووریا شەوی چوارشەممە لەسەر پێنجشەممە، پێکدادان بە چەکی سووک و ئاڕ پی جی لەنێوان سوپای سووریا و هەسەدە لەسەر هەردوو کەناری ڕووباری فورات لە لای ڕۆژئاوای شاری دێرەزوور هەڵگیرساوە.

زانیاریی زیاتر: هاوکات، شارۆچکەی غرانیج لە گوندەوارەکانی ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور، پێکدادانی تووندی لەنێوان هەسەدە و چەکدارانی هۆزەکانی ناوچەکە بەخۆیەوە بینی. بەهۆی پێکدادانەکانیشەوە زیاتر لە پێنج هاووڵاتیی سڤیل برینداربوون،  باس لە دەستگیرکردنی چوار چەکداری هەسەدە دەکرێت لەلایەن عەشایەرەکانەوە، بەگوێرەی تەلەڤیزیۆنی سووریا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: