ئیسرائیل: ئەو مووشەکەی بێرشیبای کردە ئامانج 300 کیلۆ تەقەمەنی هەڵگرتبوو
- هەواڵ
- 20 حوزەیران

بۆردوومانی ئێران لە ئیسرائیل
ئاڤا نیوز
میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویانکردەوە، ئەو مووشەکەی ئەمڕۆ ئێران ئاراستەی ئیسرائیلی کرد هاوشێوەی مووشەکی دوێنێی نەخۆشخانەی سۆرۆکا بوو.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویانکردەوە، ئێران هێرشێکی دیکەی بۆ سەر ئیسرائیل دەستپێکردەوە و زەنگی ئاگادارکردنەوە لە بەشێک لە شارەکانی ئەو وڵاتە لێدراوە.
ئەمەش بزانە: بە گوێرەی ئەو زانیارییەی میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویان کردووەتەوە، ئەو مووشەکەی ئەمڕۆ بێرشیبای کردە ئامانج هاوشێوەی ئەو مووشەکەیە کە دوێنێ نەخۆشخانەی سۆرۆکای کردە ئامانج، موشەکەکە جیاواز و بەهێزترە بە بەراورد بە مووشەکەکانی دیکە و 300 کیلۆگرام تەقەمەنی هەڵگرتبوو.
زانیاریی زیاتر: بەهۆی هێرشەکەی ئێران لە بێرشیبا حەوت کەس برینداربوون و 30 کەسی دیکەش تووشی ترس و دڵەڕاوکێ بوون.
لەلایەکی دیکەوە: سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند: هێرشمان کردە سەر سێ مووشەکهاوێژی ئێران کە ئامادەکرابوون بۆ ئەوەی مووشەک ئاراستەی ئیسرائیل بکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڕێوەبەری نوێی پۆلیسی ھەولێر دەستبەکار بوو
- تەندروستی
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سوودان بەهۆی بڵاوبوونەوەی کۆلێرا نزیکەی 40 کەس گیانیان لەدەستدا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڕێوەبەری نوێی پۆلیسی ھەولێر دەستبەکار بوو
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دێرەزوور شەڕ و پێکدادان لەنێوان هێزەکانی سوپای سووریا و هەسەدە ڕوویدا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
زانکۆی سەڵاحەدین ئامادەکارییەکانی بۆ ساڵی نوێی خوێندن دەستپێدەکات