
عەمید مەجید خادمی، بەرپرسی نوێی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران
ئاڤا نیوز
میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، دوێنێ پێنجشەممە، بەرپرسی نوێی ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی دەستنیشان کراوە.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی پێنجشەممە 19-6-2025، ئێران، بەرپرسی نوێی سوپای پاسدارانی دەستنیشان کرد، ئەمەش دوای ئەوەی لە هەفتەی ڕابردوودا بەرپرسی پێشووی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران لە هێرشێکی ئیسرائیل کوژرا.
پێدراوە ڕاستەکان: محەممەد پاکپوور، فەرماندەی سوپای پاسداران، عەمید مەجید خادمی، وەک بەرپرسی نوێی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران دەستنیشان کردووە و شوێنی محەممەد کازمی دەگرێتەوە کە لەگەڵ دوو ئەفسەری دیکە بە ناوەکانی حەسەن موحەقق و موحسین باقری لە هێرشێکی ئیسرائیلدا ڕۆژی یەکشەممە کوژران.
ئەمەش بزانە: محەممەد پاکپوور، وەک فەرماندەی سوپای پاسداران دەستنیشانکرا، دوای ئەوەی حوسێن سەلامی پێش خۆی لە هێرشێکی ئیسرائیلدا لە 13ـی حوزەیران کوژرا.
قووڵتر: هەینی ڕابردوو 13-6-2025، ئیسرائیل هێرشێکی لەناکاوی کردە سەر ئێران و دەیان بەرپرس و فەرماندەی ئەو وڵاتەی کوشت، وەک ئیسرائیل ڕایگەیاند. ئامانجی هێرشەکانی ڕێگریکردنە لە بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی لەلایەن ئێرانەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڕێوەبەری نوێی پۆلیسی ھەولێر دەستبەکار بوو
- تەندروستی
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سوودان بەهۆی بڵاوبوونەوەی کۆلێرا نزیکەی 40 کەس گیانیان لەدەستدا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڕێوەبەری نوێی پۆلیسی ھەولێر دەستبەکار بوو
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دێرەزوور شەڕ و پێکدادان لەنێوان هێزەکانی سوپای سووریا و هەسەدە ڕوویدا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
زانکۆی سەڵاحەدین ئامادەکارییەکانی بۆ ساڵی نوێی خوێندن دەستپێدەکات