بەهۆی دۆخی ئەمنی دەسەڵاتی کارکردنی فەرمانبەران لە دوورەوە درا بە پارێزگارەکان
- هەواڵ
- 20 حوزەیران

دیمەنێکی ئێران
ئاڤا نیوز
ڕێکخراوی کارگێڕی و دامەزراندنی ئێران لە گشتاندنێکی فەرمیدا ڕایگەیاند، بە لەبەرچاوگرتنی بارودۆخی سەربازی و ئەمنی، دەسەڵاتی تەواو دراوە بە پارێزگارەکان بۆ ئەوەی بڕیار لەسەر پێدانی کار لە دوورەوە بە فەرمانبەرانی حکومەت بدەن.
وێنە گەورەکە: بەهۆی بەردەوامیی هێرشە مووشەکییەکان بۆ سەر دامەزراوەکانی حکومەت و دروستبوونی مەترسیی لەسەر ژیانی کارمەندەکان، دەسەڵات دەدرێتە پارێزگاکان بۆ ئەوەی سەرپشک بن لە دەوامی کارمەندانی فەرمانگەکان و ڕاپەڕاندنی ئەرکەکانیان لە ماڵەوە بەبێ ئەوەی ئامادەبن.
٠ هەر لە گشتاندنەکەدا هاتووە کە ئەو بڕیارە یەکە هەستیار و خزمەتگوزارییەکانی وەک کەرتی سەربازی، پۆلیس، ئاسایش، تەندروستی و چارەسەری ناگرێتەوە، بەڵکو ئەوان بەپێی بڕیار و ڕێنمایی لایەنە پەیوەندیدارەکانی خۆیان کارەکانیان ڕادەپەڕێنن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی هەینی 20-6-2025، جەنگی نێوان ئێران وئیسرائیل پێدەنێتە هەفتەی دووەمەوە و هەردوو لا چەندین بنکە و پێگەی ستراتیژی یەکتریان وێران کردووە، ئەمڕۆ سوپای ئیسرائیل هێرشی کردە سەر ناوەندێکی لێکۆڵینەوە و پەرەپێدان بۆ بەرنامەی چەکی ئەتۆمی ئێران.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڕێوەبەری نوێی پۆلیسی ھەولێر دەستبەکار بوو
- تەندروستی
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سوودان بەهۆی بڵاوبوونەوەی کۆلێرا نزیکەی 40 کەس گیانیان لەدەستدا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڕێوەبەری نوێی پۆلیسی ھەولێر دەستبەکار بوو
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دێرەزوور شەڕ و پێکدادان لەنێوان هێزەکانی سوپای سووریا و هەسەدە ڕوویدا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
زانکۆی سەڵاحەدین ئامادەکارییەکانی بۆ ساڵی نوێی خوێندن دەستپێدەکات