
ژمارەیەک چەکداری سوپای پاسداران
ئاڤا نیوز
لە ئەنجامی هێرشێكی ئاسمانیی ئیسرائیل بۆ سەر پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات لە باكووری ڕۆژئاوای ئێران، سێ ئەندامی سوپای پاسداران گیانیان لەدەست دا.
بڵاوكراوەی فەرمی: سوپای پاسداران، ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند: سێ ئەنداممان لە ئەنجامی هێرشێكی ئاسمانیی ئیسرائیل بۆ سەر پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات گیانیان لەدەست دا.
لەلایەكی دیكەوە: میدیاكانی ئێران بڵاویان كردەوە كە شەوی ڕابردوو ئیسرائیل هێرشی ئاسمانی كردووەتە سەر چەند ناوچەیەك لە هەریەك لە پارێزگاكانی تاران، گێڵان، گوڵستان و ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات، هەروەها سێ تەقینەوەی بەهێز لەنێو تارانی پایتەخت ڕوویانداوە و بنكەیەكی سەربازیش لە ناوچەی بوستان ئاباد بۆردومان كراوە.
زانیاریی زیاتر: فەرماندەیی سوپای پاسداران ئاشكراشی كردووە كە بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوو درۆنی قەبارە بچووكیان لە نزیک پاڵاوگەی نەوتی تاران تێكشكاندووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڕێوەبەری نوێی پۆلیسی ھەولێر دەستبەکار بوو
- تەندروستی
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سوودان بەهۆی بڵاوبوونەوەی کۆلێرا نزیکەی 40 کەس گیانیان لەدەستدا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڕێوەبەری نوێی پۆلیسی ھەولێر دەستبەکار بوو
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دێرەزوور شەڕ و پێکدادان لەنێوان هێزەکانی سوپای سووریا و هەسەدە ڕوویدا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
زانکۆی سەڵاحەدین ئامادەکارییەکانی بۆ ساڵی نوێی خوێندن دەستپێدەکات