
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران
ئاڤا نیوز
وەزیری دەرەوەی ئێران بە تەلەڤزیۆنی فەرمی وڵاتەکەی ڕاگەیاندوو، کە ئێران لەگەڵ هیچ لایەنێک گفتوگۆ ناکات لە ئەگەری بەردەوامی هێرشەکانی ئیسرائیل.
چیرۆکی سەرەکی: جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران پێدەنێتە ڕۆژی هەشتەم و هەردوو وڵات دەیان پێگەی ستراتیژی سەربازی و بنکە ئەتۆمییەکانی یەکتریان بۆردوومان کردووە و هیچ ئاماژەیەک بۆ دامرکاندنەوەی ئاگری ئەم جەنگە نییە.
لێدوانی فەرمی: عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران بە تەلەڤزیۆنی فەرمی ئێرانی ڕاگەیاندووە، "ئامادەنین گفتوگۆ لەگەڵ هیچ لایەنێکدا بکەین، لە بەردەوامی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر وڵاتەکەمان."
دەشڵێت، "دوای خۆڕاگری ئێران لە بەرامبەر هێرشەکانی ئیسرائیل، بەئەگەری زۆرەوە هەندێک وڵات خۆیان لەم دەستدرێژییە دوور دەخەنەوە".
لەلایەکی دیکەوە: ئەم هەڵوێستەی عێراقچی ئەمڕۆ دوای ئەوە هات کە کۆشکی سپی ڕایگەیاند کە دۆناڵد ترەمپ، دوو هەفتە مۆڵەتی بە تاران داوە، پێش ئەوەی بڕیارێکی یەکلاکەرەوە بدات سەبارەت بەبەشداریکردن لە جەنگەکە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڕێوەبەری نوێی پۆلیسی ھەولێر دەستبەکار بوو
- تەندروستی
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سوودان بەهۆی بڵاوبوونەوەی کۆلێرا نزیکەی 40 کەس گیانیان لەدەستدا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڕێوەبەری نوێی پۆلیسی ھەولێر دەستبەکار بوو
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دێرەزوور شەڕ و پێکدادان لەنێوان هێزەکانی سوپای سووریا و هەسەدە ڕوویدا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
زانکۆی سەڵاحەدین ئامادەکارییەکانی بۆ ساڵی نوێی خوێندن دەستپێدەکات