
چەکدارانی حیزبوڵڵای لوبنان
ئاڤا نیوز
وەزیری بەرگری ئیسرائیل هۆشدارییەکی تووند بە حیزبوڵڵای لوبنان دەدات لە ئەگەری بەشداریکردنی لە جەنگەکە لە بەرژەوەندی ئێران.
لێدوانی فەرمی: ئیسرائیل کاتز، وەزیری بەرگری ئیسرائیل ڕایگەیاند: دەبێت حیزبوڵڵا بزانێت ئارامیمان لە بەرامبەر ئەوانەی هەڕەشە لە ئیسرائیل دەکەن کۆتایی هاتووە.
- ئەگەر حزبوڵڵای لوبنان دەستتێوەردان بکات باجەکەی دەدات.
- نەعیم قاسم وانەیەکی لە کەسانی پێش خۆی وەرنەگرتووە و هەڕەشەی ئەوە دەکات بە فەرمانی خامنەیی دژ بە ئیسرائیل مامەڵە بکات.
لەلایەکی دیکەوە: دوێنێ تۆمارس باراک، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا لە سەردانەکەیدا بۆ لوبنان هۆشداریی بە حیزبوڵڵای لوبنانی دا کە بە هیچ شێوەیەکی هەوڵی بەشداریکردن لە جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران نەدات، لە ئەگەری هەنگاوێکی لەو جۆرەش بڕیارێکی خراپ دەدات''.
قووڵتر: حیزبوڵڵا، بە یەکێک لە گرووپە چەکدارەکانی هاوپەیمانی ئێران ناسراوە، لەگەڵ دەستپێکردنی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، ئەو گرووپە ئیدانەی ئەو هێرشانەی کرد، بەڵام نیازی خۆی بۆ دەستوەردان بە مەبەستی پشتیوانیکردن لە تاران لەو جەنگە ڕانەگەیاندووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڕێوەبەری نوێی پۆلیسی ھەولێر دەستبەکار بوو
- تەندروستی
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سوودان بەهۆی بڵاوبوونەوەی کۆلێرا نزیکەی 40 کەس گیانیان لەدەستدا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڕێوەبەری نوێی پۆلیسی ھەولێر دەستبەکار بوو
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دێرەزوور شەڕ و پێکدادان لەنێوان هێزەکانی سوپای سووریا و هەسەدە ڕوویدا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
زانکۆی سەڵاحەدین ئامادەکارییەکانی بۆ ساڵی نوێی خوێندن دەستپێدەکات