کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی فەرەنسا، بەریتانیا و ئەڵمانیا و ئێران بەڕێوەدەچێت
- هەواڵ
- 20 حوزەیران

ئاڵای ئێران و وڵاتانی فەرەنسا و ئەڵمانیا
ئاڤا نیوز
بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران، بڕیارە وەزیرانی دەرەوەی فەرەنسا، ئەڵمانیا و بەریتانیا ولەگەڵ ئێران کۆببنەوە.
چی ڕوودەدات: ڕۆژی هەینی 20-6-2025، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران، بڕیارە وەزیرانی دەرەوەی فەرەنسا، ئەڵمانیا و بەریتانیا و بەرپرسی باڵای دیپلۆماسیی یەکێتیی ئەورووپا لە جنێڤی پایتەختی سویسڕا لەگەڵ ئێران کۆببنەوە.
لێدوانی فەرمی: دوێنێ دەیڤد لامی، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند: شانبەشانی هاوتا فەرەنسی، ئەڵمانی و هاوتا ئەورووپییەکانم لە جنێڤ بەڕێدەکەوم بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران، ئێستا کاتی ئەوەیە کۆتایی بە دیمەنە مەترسیدارەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بهێنرێت و رێگری لە پەرەسەندنێکی هەرێمی بکرێت کە سوودی بۆ هیچ کەسێک نابێت."
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی هەواڵی ئاژانسی رۆیتەرز، كۆبونەوەكە بە "رەزامەندیی" ئەمریكا ئەنجام دەدرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: فەرەنسا، ئەڵمانیا، بەریتانیا و یەکێتیی ئەورووپا هەموویان واژۆکاری رێککەوتنەکەی 2015 بوون، کە ترەمپ لە یەکەم خولی سەرۆکایەتییەکەیدا لێی چووە دەرەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڕێوەبەری نوێی پۆلیسی ھەولێر دەستبەکار بوو
- تەندروستی
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سوودان بەهۆی بڵاوبوونەوەی کۆلێرا نزیکەی 40 کەس گیانیان لەدەستدا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڕێوەبەری نوێی پۆلیسی ھەولێر دەستبەکار بوو
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دێرەزوور شەڕ و پێکدادان لەنێوان هێزەکانی سوپای سووریا و هەسەدە ڕوویدا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
زانکۆی سەڵاحەدین ئامادەکارییەکانی بۆ ساڵی نوێی خوێندن دەستپێدەکات