
ئیسرائیل کاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل
ئاڤا نیوز
وەزیری بەرگریی ئیسرائیل فەرمانی کردووە بە چڕکردنەوەی هێرشەکان بۆ سەر ئامانجەکانی ڕژێم لە تاران. داواشی کردووە، پێویستە دانیشتووانی تاران بەکۆمەڵ شارەکە چۆڵ بکەن.
چیرۆکی سەرەکی: بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی 13-6-2025، جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران هەڵگیرسا کە تاوەکو ئێستا دەیان پێگەی ستراتیژی سەربازی و بنکە ئەتۆمییەکانی یەکتریان بۆردوومان کردووە و تا دێت هێرشەکان بۆ سەر پێگە سەربازی و بنکە ئەتۆمییەکان و شوێنە ستراتیژییەکان چڕتر دەکرێنەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی بەرگریی ئیسرائیل ڕاگەیێنراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، دوای ئەوەی ئیسرائیل کاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل لەگەڵ ئەیال زامیر، سەرۆک ئەرکانی سوپای ئیسرائیل و ژمارەیەک بەرپرسی سەربازی کۆبووەوە، فەرمانی کردووە بە چڕکردنەوەی هێرشەکان بۆ سەر ئامانجەکانی ڕژێم لە تاران. هاوکات، بانگەشەی ئەوەشی کردووە کە پێویستە هەموو هێماکانی ڕژێم وەک بەسیج و پاسداران بکرێنە ئامانج.
ئەوەشی وتووە، وەک وەڵامێک بۆ هێرشەکان و بۆ ڕێگریکردن لە بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران، ئیسرائیل بەردەوام دەبێت لە بە ئامانجگرتنی دامەزراوە و زاناکانیان، پێویستە لە تاران دەست بە چۆڵ کردنی بەکۆمەڵی دانیشتووان بکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڕێوەبەری نوێی پۆلیسی ھەولێر دەستبەکار بوو
- تەندروستی
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سوودان بەهۆی بڵاوبوونەوەی کۆلێرا نزیکەی 40 کەس گیانیان لەدەستدا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڕێوەبەری نوێی پۆلیسی ھەولێر دەستبەکار بوو
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دێرەزوور شەڕ و پێکدادان لەنێوان هێزەکانی سوپای سووریا و هەسەدە ڕوویدا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
زانکۆی سەڵاحەدین ئامادەکارییەکانی بۆ ساڵی نوێی خوێندن دەستپێدەکات