
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە کۆبوونەوەی جنێڤ. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
كۆبوونەوەی جنێف لەبارەی جەنگی ئیسرائیل و ئێران بە بەشداری وڵاتانی بەریتانیا، فەرەنسا، ئەڵمانیا و بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا دەستیپێكرد، وەزیری دەرەوەی ئێران ئامادەی كۆبوونەوەكەیە.
لێدوانی فەرمی: عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە كۆبوونەوەكە وتارێكی پێشكەش كرد و ڕایگەیاند، ئەوەی ئیسرائیل ئێستا دەیكات، پێشێلكاری هەموو عورف و یاسا نێودەوڵەتییەكانە و ئێران تەنها بەرگری لەخۆی دەكات.
- ئیسرائیل شوێنە مەدەنییەكان بەئامانج دەگرێت و دەیەوێت هەمان ئەو كۆمەڵكوژییەی لە كەرتی غەززە ئەنجامی دەدات، بەرامبەر ئێرانیش دووبارەی بكاتەوە.
داواشی لە وڵاتان كرد، بەرامبەر پێشێلكارییەكانی ئیسرائیل بێنە دەنگ و دەستدرێژییەكانی ئیسرائیل بوەستێنن.
بابەتە ستراتیژییەكە: ئامانج لە كۆبوونەوەكەی جنێڤ، لەپاڵ تاوتوێكردنی هەوڵەكان بۆ ڕاگرتنی جەنگ، پرسی دەستپێكردنەوەی گفتوگۆكان تایبەت بە بەرنامە ئەتۆمییەكەی ئێران بە بەشداری نوێنەری ئەمریكا باس دەكرێت.
باكگراوند: ماوەی هەشتە ڕۆژ جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران دەستیپێكردووە و بەردەوام یەكتر مووشەكباران دەكەن، بەهۆیەوە سەدان كەس كوژراون و هەزارانیش بریندارن، جگە لە بەئامانجگرتنی دامەزراوە سەربازی و ئەمنی و حكومییەكانی یەكتر.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڕێوەبەری نوێی پۆلیسی ھەولێر دەستبەکار بوو
- تەندروستی
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سوودان بەهۆی بڵاوبوونەوەی کۆلێرا نزیکەی 40 کەس گیانیان لەدەستدا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڕێوەبەری نوێی پۆلیسی ھەولێر دەستبەکار بوو
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دێرەزوور شەڕ و پێکدادان لەنێوان هێزەکانی سوپای سووریا و هەسەدە ڕوویدا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
زانکۆی سەڵاحەدین ئامادەکارییەکانی بۆ ساڵی نوێی خوێندن دەستپێدەکات