
چەند چەکدارێکی حیزبوڵڵای عێراقی
ئاڤا نیوز
بەرپرسێكی سەربازی لە میلیشیاكانی حیزبوڵڵای عێراقی هەڕەشەی داخستنی گەرووی هورمز دەكات، ئەگەر هاتوو ئەمریكا لە بەرژەوەندی ئیسرائیل بچێتە نێو جەنگی ئێران و ئیسرائیلەوە.
وێنە گەورەكە: ژمارەیەك گرووپ و ملیشیای عێراقی كە خۆیان بە بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی ناودەبەن، لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی و پشتیوانی دەكرێن و بەردەوام هەڕەشەی چەكداری لە ئیسرائیل و ئەمریكا دەكەن.
لێدوانی فەرمی: ئەبوعەلی عەسكەری، فەرماندەی سەربازی لە كەتائیبی حیزبوڵڵا كە ڕاستەوخۆ لەلایەن ئێران پاڵپشتی دەكرێن، لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس، نووسیویەتی: "جەخت دەكەینەوە لەوەی كە بنكە و بارەگا و بەرژەوەندییەكانی ئەمریكا لە ناوچەكە بەئامانج دەگرین، هەروەها هەردوو گەرووی هورمز و بابولمەندەب دادەخەین و بەندەرە نەوتییەكان لە دەریای سوور لەكار دەخەین، ئەگەر ئەمریكا بڕیاری بەشداریكردن لەو جەنگەدا بدات."
لەلایەكی دیكەوە: چەند ڕۆژێك لەمەوبەر دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا ڕایگەیاند، هێشتا بڕیاری ئەوەیان نەداوە بەشداری هێرشكردنە سەر ئێران بكەن یاخود نا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: گەرووی هورمز بە قورگی ئابووری جیهان دادەنرێت بەو پێیەی 20%ـی تێكڕای گواستنەوەی نەوتی جیهان لەو بەندەرەوە تێپەڕ دەبێت و بە داخستنی شاڕێگەی ئابووری بازاڕی سووتەمەنی پەكی دەكەوێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێکی وەزارەتی دارایی کوردستان لەبارەی مووچە دەچنە بەغدا
- ژینگە
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دهۆک پارکێکی گەورە لەسەر ڕووبەری 48 دۆنم زەوی دروست دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
4 ئاب
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
4 ئاب
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
4 ئاب
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
4 ئاب
ژنێک لە نیوزلەندا بە تۆمەتی حەشاردانی منداڵێک لەناو جانتای سەفەرەکەی دەستگیر کرا
4 ئاب
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا بەدواداچوون بۆ گرفتی كارەبای بازاڕی دۆلارەكەی هەولێر و سلێمانی دەكات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێکی وەزارەتی دارایی کوردستان لەبارەی مووچە دەچنە بەغدا
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کرێکارانی پاککەرەوە لە نەخۆشخانەکانی هەولێر سێ مانگە مووچەیان وەرنەگرتووە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ هاووڵاتیانی: گەشت بۆ عێراق مەکەن