ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم: هێرشکردنە سەر پێگە ئەتۆمییەکانی ئێران کارەساتی گەورەی بەدوا دێت
- هەواڵ
- 20 حوزەیران

ڕافایل گروسی، سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم
ئاڤا نیوز
سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم هۆشداری تووند دەدات لە هێرشکردنە سەر پێگە ئەتۆمییەکانی ئێران و بە هۆکاری کارەساتی گەورە ناوزەندی دەکات.
وێنە گەورەکە: هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران بووە بە مەترسیەکی گەورە و پرسێکی نێودەوڵەتی، هۆشداری گەورە دەدرێت لە سەر مەترسی تیشکدانەوەی ئەتۆمی و دروستبوونی کارەساتی مرۆیی لە ئەنجامی هێرشکردنە سەر ئەو بنکە ئەتۆمییانە.
لێدوانی فەرمی: ڕافایل گروسی، سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم لە میانەی وتارێکدا لە کۆبوونەوەی نائاسایی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان، هۆشداری تووندی دا سەبارەت بە هێرشکردنە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران و ڕایگەیاند، ئێستا دۆخی دامەزراوەی ئەتۆمی بوشەهر لە ئێران زۆر جێگەی نیگەرانی و دوو دڵییە، مەترسی گەورەی تیشکدانەوەی ئەتۆمی لەسەرە.
هەروەها لە ئەنجامی هێرشی ئیسرائیل چوار باڵەخانە لە بنکەی ئەتۆمی ئەسفەهان ڕووخاون و کارەبای بنکەی ئەتۆمی نەتەنز لە کارخراوە، دەبێت ئیسرائیل و ئەمریکا خۆیان بەدوور بگرن لە هێرشکردنە سەر بنکە ئەتۆمییەکان، چونکە دەبێتە هۆی درووستبوونی تیشکدانەوەی ئەتۆمی و ئەمەش کارەساتی مرۆیی دروست دەکات.
- ئێران هەموو پێداویستییەکانی بوون بە خاوەنی چەکی ئەتۆمیی لە بەردەستە و دەبێت ڕێگەچارەی دیپلۆماسییانە بگیرێتەبەر بۆ ئەوەی ئێران نەبێت بە خاوەنی چەکی ئەتۆم.
لە لایەکی دیکەوە: دەسەڵاتدارانی ئێرانی ڕایانگەیاندووە، هێرشی ئیسرائیل بۆسەر بنکەی ئەتۆمی بووشەهر زیانی بە بنکەکە گەیاندووە، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ تیشکدانەوەیەکی ئەتۆمی تۆمار نەکراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێکی وەزارەتی دارایی کوردستان لەبارەی مووچە دەچنە بەغدا
- ژینگە
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دهۆک پارکێکی گەورە لەسەر ڕووبەری 48 دۆنم زەوی دروست دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
4 ئاب
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
4 ئاب
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
4 ئاب
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
4 ئاب
ژنێک لە نیوزلەندا بە تۆمەتی حەشاردانی منداڵێک لەناو جانتای سەفەرەکەی دەستگیر کرا
4 ئاب
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا بەدواداچوون بۆ گرفتی كارەبای بازاڕی دۆلارەكەی هەولێر و سلێمانی دەكات
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێکی وەزارەتی دارایی کوردستان لەبارەی مووچە دەچنە بەغدا
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کرێکارانی پاککەرەوە لە نەخۆشخانەکانی هەولێر سێ مانگە مووچەیان وەرنەگرتووە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ هاووڵاتیانی: گەشت بۆ عێراق مەکەن