
یەشار گولەر، وەزیری بەرگری تورکیا
ئاڤا نیوز
وەزیری بەرگری تورکیا سەبارەت بە جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران دەڵێت، بۆ هەموو جۆرە سیناریۆیەک ئامادەین و بەردەوام دەبین لە ئامادەکارییەکانمان، ڕێوشوێنی خۆپارێزی پێویست بۆ وڵاتەکەمان دەگرینە بەر.
ئەم پەیامەی گولەر داوی پەیامەکەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا دێت کە بەهەمان شێوە "ئامادەیی تورکیای لە هەر جۆرە سیناریۆیەک کە لە ئەگەری تەشەنەسەندنی جەنگەکە بۆ تورکیا نیشان دا".
وێنە گەورەکە: جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران هەفتەیەکی تێپەڕاند، هەردوو وڵات بەردەوامن لە بۆردوومانی یەکتر و کاریگەریی لەسەر وڵاتانی ناوچەیی دروست کردووە، تورکیا یەکێک لەو وڵاتانەیە کە بەردەوام جەخت لە ئامادەکارییەکانی دەکاتەوە.
لێدوانی فەرمی: یەشار گولەر، وەزیری بەرگری تورکیا لەسەر دۆخی ئێستای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران گوتی: "ئێمە ئامادەکاریمان کردووە بۆ هەموو جۆرە سیناریۆیەک، ئێمە بە ئاگاداری و وریاییەوە چاودێری دۆخەکە دەکەین، هەموو جۆرە ڕێوشوێنێکی خۆپارێزمان گرتووەتە بەر. لەبەر ئەوەی ئێمە باش دەزانین چۆن پارێزگاری لە گەلەکەمان بکەین".
لەلایەکی دیکەوە: گولەر چەند ڕۆژێک لەمەوبەر سەردانی سنووری نێوان تورکیا و ئێرانی کرد، بۆ ئەوەی ئاگاداری دۆخی ئەمنی ناوچەکە بێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئێستا 60 هەزار سەربازی تورکی لەسەر سنووری تورکیا و ئێران لە ئامادەباشیدان، بۆ پاراستنی سنوورەکە، وەزارەتی بەرگری تورکیا ڕایگەیاندووە، لە ئەگەری زیادبوونی مەترسییەکان، ژمارەی سەربازەکان زیاد دەکەین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێکی وەزارەتی دارایی کوردستان لەبارەی مووچە دەچنە بەغدا
- ژینگە
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دهۆک پارکێکی گەورە لەسەر ڕووبەری 48 دۆنم زەوی دروست دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
4 ئاب
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
4 ئاب
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
4 ئاب
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
4 ئاب
ژنێک لە نیوزلەندا بە تۆمەتی حەشاردانی منداڵێک لەناو جانتای سەفەرەکەی دەستگیر کرا
4 ئاب
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا بەدواداچوون بۆ گرفتی كارەبای بازاڕی دۆلارەكەی هەولێر و سلێمانی دەكات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێکی وەزارەتی دارایی کوردستان لەبارەی مووچە دەچنە بەغدا
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کرێکارانی پاککەرەوە لە نەخۆشخانەکانی هەولێر سێ مانگە مووچەیان وەرنەگرتووە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ هاووڵاتیانی: گەشت بۆ عێراق مەکەن