
گرافیکی ئاڤا
ئاڤا نیوز
لەمەودوا بۆ یەکەمجار فەرمانبەرانی گرێبەست هاوشێوەی فەرمانبەرانی هەمیشەیی خانەنشین دەكرێن، وەزارەتی دارایی کوردستان داوای لە سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەکان کردووە دۆسیە ئەو فەرمانبەرانە ئامادە بکەن کە خانەنشینبوون دەیانگرێتەوە. لەمەودوا 10% لە مووچەی ئەوانیش بۆ خانەنشینی دەبڕدرێت، قەرزی ساڵانی ڕابردووشیان لێ وەردەگیرێتەوە.
وێنە گەورەکە: پرۆسەی خانەنشینی تاوەکو ئێستا فەرمانبەرانی گرێبەستی نەدەگرتەوە، بەڵام بەگوێرەی ڕێنمایی ژمارە 2ـی ساڵی 2025ـی وەزارەتی دارایی و ئابووری لەمەودوا فەرمانبەرانی گرێبەستیش دەتوانن داوای خانەنشینبوون بکەن، بڕیارەکەش زیاتر لە 75 هەزار فەرمانبەر دەگرێتەوە.
زانیاریی تایبەت: تاوەکو ئێستا هیچ فەرمانبەرێکی گرێبەستی حکومەت خانەنشین نەکراوە، بەڵام بەپێی ڕێنماییەکی نوێی وەزارەتی دارایی و ئابووریی کوردستان کە دەست ئاڤا کەوتووە، لەمەودوا ئەوانیش خانەنشین دەکرێن، بۆ ئەم مەبەستەش قسە لەگەڵ حکومەتی عێراق کراوە و ڕەزامەندی دراوە، چونکە لە عێراقیش فەرمانبەرانی گرێبەست خانەنشین دەکرێن.
زانیاریی زیاتر: سەرجەم فەرمانبەرانیش دەگرێتەوە، ئەوانەی پێش 2025 دامەزراون، تەنانەت ئەوانەی پێش 2014ـەش کە بە گرێبەست دامەزراون و تاوەکو ئێستا نەکراونەتە هەمیشەیی.
مەرجەکان بۆ خانەنشینبوون
پێویستە فەرمانبەرەکە 15 ساڵ خزمەتی هەبێت و تەمەنی لە 50 ساڵ کەمتر نەبێت بۆ خانەنشینی ئارەزوومەندانە، بۆ نموونە ئەگەر خانەنشینەکە خۆی داوای بکات، واتا هاوشێوەی فەرمانبەرانی هەمیشەیی یەک مەرجە، ئەگەرنا حکومەت خۆی لە 60 ساڵی خانەنشینی دەکات.
مووچەکەیان چەند دەبێت؟
فەرمانبەرانی گرێبەست بە 75%ی مووچەیان خانەنشین دەبن، واتا ئەگەر فەرمانبەرێک 500 هەزار دینار مووچەی بێت، ئەوا 375 هەزار دینار مووچەی خانەنشینییەکەی دەبێت.
سەبارەت بە لێبڕینی خانەنشینی
ئەوانەی کە تازە دامەزراون، لەمەودوا لێبڕینی 10%ی خانەنشینی فەرمانبەرانی گرێبەستیش دەگرێتەوە، هەر مانگێک 10% لە مووچەیان بۆ سندووقی خانەنشینی لێ دەبڕدرێت، واتا ئەگەر فەرمانبەرێک مووچەکەی 500 هەزار بێت، مانگانە 50 هەزاری لێ دەگێڕنەوە و دەبێتە 450 هەزار.
بۆ ئەو فەرمانبەرانەی چەند ساڵێکە دامەزراون بابەتەکە ئاڵۆزە، چونکە تاوەکو ئێستا هیچ بڕە پارەیەکیان لێ نەگێڕدراوەتەوە بۆ سندووقی خانەنشینی، بەڵام دەبێت بیدەن و قەرزە لەسەریان، ئەمەش بە دوو شێواز دەبێت:
یەکەم: ئەو فەرمانبەرە گرێبەستانەی تەمەنیان گەیشتووەتە خانەنشینی تاوەکو 1-1-2025، واتا سەرەتای ئەمساڵ تەمەنیان بووەتە 60 ساڵ و 15 ساڵ خزمەتیان هەیە، ئێستا خانەنشین دەکرێن و وەزارەتی دارایی داوای لە سەرجەم وەزارەت و دەستە و فەرمانگەکان کردووە، دەست بە مامەڵەکانیان بکەن و دۆسیەیان بۆ بنێرن.
قەرزەکەیان چۆن لێ وەردەگیرێتەوە؟
%10ی خانەنشینی، ئێستا هەمووی بەیەکەوە زۆرە و لێیان وەرناگیرێتەوە و مانگانە 10% لە مووچەی خانەنشینی لێ دەبڕدرێت، واتا ئەگەر فەرمانبەرێک 15 ساڵ خزمەتی هەبێت و ئێستا خانەنشین بێت، لە 15 ساڵی داهاتوو 10%ی مووچەی خانەنشینی لێ دەبڕدرێت.
دووەم: ئەوانەی ئێستا فەرمانبەری گرێبەستن، بەڵام تەمەنیان نەگەیشتووەتە ئەوەی کە خانەنشین بکرێن، جگە لەوەی مانگانە 10%ـیان لە مووچەبۆ سندووقی خانەنشینی لێ دەبڕدرێت، هی 16 مانگی ڕابردووش، لە 1-1-2024ـەوە لێیان وەردەگیرێتەوە، واتا لە 16 مانگی داهاتوو 20%ی مووچەیان لێ دەبڕدرێت، دوای 16 مانگ مووچەیان ئاسایی دەبێتەوە و مانگانە تەنیا 10%ـیان لێ دەگێڕدرێتەوە هاوشێوەی هەموو فەرمانبەران.
ئەگەر فەرمانبەرێکیش پێش 2024 دامەزرا بێت، بۆنموونە ساڵی 2020 بە گرێبەست دامەزرابێت، بۆ ماوەی چوار ساڵ 10%ی لێبڕینی خانەنشینی قەرزاری حکومەت دەبێت، بەڵام لە 2020 تا 2024 ئێستا لێی وەرناگیرێتەوە، بەڵکو کە تەمەنی بووە 60 ساڵ و بە 75%ی مووچە خانەنشین کرا، ئەوکات بۆ ماوەی چوار ساڵ 10%ی مووچەی لێ دەڕدرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نامە نهێنییەکەی ئەمریکا بۆ ئێران لەبارەی دانوستانەکان ئاشکرا دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە سلێمانی یادی 53 ساڵەی کۆچی دوایی حەسەن زیرەک دەکرێتەوە
4 کاتژمێر لەمەوپێش
وێستگەیەکی نهێنیی ئەتۆمی ئێران ئاشکرا دەکرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش
بەوێنە؛ هاووڵاتییانی هەولێر بۆ خۆپاراستن لە گەرما کڵاو بەکاردەهێنن
9 کاتژمێر لەمەوپێش
دیاردەیەکی فەلەکیی سەرنجڕاکێش: لەوانەیە هەسارەی زەوی کورتترین ڕۆژی مێژوو بەخۆیەوە ببینێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش
توێژەران چەند ئامۆژگارییەک بۆ کەمکردنەوەی کابووسەکان دەخەنەڕوو
9 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕاپۆرت
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ماددەی هۆشبەر و پەتای سەردەم