
دیمەنی هاتووچۆی هاووڵاتیانی ئێران لە یەکێک لە شەقامە سەرەکییەکانی تاران. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
چەند ڕۆژێکە جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران وەستاوە، بەڵام بەردەوام زانیاری نوێ ئاشکرا دەکرێ و تا ئێستا کاریگەری و لێکەوتەی زۆری هەیە و ئەم جەنگە بەردەوام چاوی میدیاکانی جیهانی لەسەرە.
وێنە گەورەکە: دوای 12 ڕۆژ لە جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران، دواجار بە نێوەندگیری ئەمریکا، جەنگەکە ڕاوەستا و ئەمریکا و بەشێک لە وڵاتانی دیکەی ناوچەیی و نێودەوڵەتی لە هەوڵی ئەوە دان ئێران بگەڕێننەوە سەر مێزی گفتوگۆ بۆ دانوستان لەبورەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی.
زانیاریی زیاتر: لە گۆڕەپانی فەلەستین لە تارانی پایتەختی ئێران تابلۆی "ڕۆژژمێری لەناوچوونی ئیسرائیل" هەڵواسرایەوە.
لە ماوەی جەنگی 12 ڕۆژەی ئێران و ئیسرائیل، بەرپرسانی ئیسرائیل گوتبوویان کە ڕۆژژمێرەکەی گۆڕەپانی فەلەستینیان لە هێرشێکدا لەناوبردووە. ئێران دەڵێت ئەوە تەنیا "هێرشێکی درۆنیی ناسەرکەوتوو" بووە و تابلۆی ڕۆژژمێرکە زیانی پێ نەگەیشتووە. لەگەڵ ئەوەشدا ئێستا تابلۆیەکی دیکە دانراوەتەوە.
ساڵی 2015 عەلی خامنەیی ڕێبەری باڵای ئێران ڕایگەیاند 25 ساڵی دیکە ئیسرائیل لەناو دەچێت و لەو کاتەوە ئێران ئەم ڕۆژانە دەژمێرێت و بەو پێیە ئێستا 5566 ڕۆژ ماوە بۆ لەناوچوونی ئیسرائیل.
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: وەستانی جەنگ کاردانەوە لێکەوتەی جیاوازی بە دوای خۆیدا هێنا، بەرپرسانی هەردوو وڵاتیش بەردەوامن لە لێدوانەکانیان، نوێترین زانیارییەکانی دوای وەستانی جەنگ ئەمانەن:
٠ وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا: ئەوروپا کاریگەریی هەیە لە دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و ئێراندا.
٠ عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران: ئێمە داوای ئاگربەستمان نەکرد، بەڵکو ئیسرائیل کردی.
٠ سوپای ئیسرائیل: 11 زانای دیاری ئێرانیمان کوشتووە کە پەیوەندییان بە بەرنامەی چەکی ئەتۆمییەوە هەبووە.
٠ سوپای ئیسرائیل: لە کاتی ئۆپەراسیۆنەکاندا لە ئێران، بۆردوومانی زیاتر لە 35 پێگەی بەرهەمهێنانی مووشەکمان کردووە.
٠ سوپای ئیسرائیل: نزیکەی 50%ـی یەدەگی سەکۆکانی مووشەکیمان لە ئێراندا تێکشکاندووە.
٠ میدیای ئێران: کەسێک لە پارێزگای جەیلان دەستگیرکرا کە زانیاریی لەسەر ناوەندەکانی پیشەسازیی بەرگری کۆدەکردەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 57 خولەک لەمەوپێش
هۆشداری بە بریکارەکانی خۆراک دەدرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسەدە: سیاسەتی یەکڕەنگی ڕەتدەکەینەوە و پشتیوانی هەمەڕەنگی دەکەین
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ماکرۆن ڕەتیدەکاتەوە هاوسەرەکەی ڕەگەزەکەی گۆڕی بێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ماکرۆن ڕەتیدەکاتەوە هاوسەرەکەی ڕەگەزەکەی گۆڕی بێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە مووسڵ دووپشکێک لەناو قۆریی چا بووە هۆی گیانلەدەستدانی چوار خوشک و برا
1 کاتژمێر لەمەوپێش
سینۆهە تووشی شێرپەنجە دەبێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش
بڕیاری یەکپۆشی لە زانکۆکانی عێراق جێبەجێ دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاسایشی دهۆک: ئەو کەسەی هەڕەشەی کوشتنی لە ستافی ئاڤا بەهدینان کردبوو دەستگیرکرا
3 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 57 خولەک لەمەوپێش
هۆشداری بە بریکارەکانی خۆراک دەدرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسەدە: سیاسەتی یەکڕەنگی ڕەتدەکەینەوە و پشتیوانی هەمەڕەنگی دەکەین
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ماکرۆن ڕەتیدەکاتەوە هاوسەرەکەی ڕەگەزەکەی گۆڕی بێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سووریا ڕەتیدەکاتەوە ڕێککەوتنێکی ئەمنی لەگەڵ ئیسرائیل واژۆ بکات