
دیمەنی بریکارێکی خۆراک لەکاتی دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگانە. وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
پڕۆسەی بە ئەلیکترۆنیکردنی فۆرمی خۆراک لە کوردستان و عێراق بەردەوامە و هۆشداری بە بریکارەکانی خۆراک دەدرێت، کە ئاگاداری وەتسئەپ و تیلیگرامەکانیان بن.
وێنە گەورەکە: لە هەرێمی کوردستان و عێراق پرۆسەی وەرگرتنی بەشەخۆراکی مانگانە بە ئەلیکترۆنی دەکرێت، هاونیشتمانیان لە ڕێگەی ئەپێکی تایبەتەوە بەشەخۆراک وەردەگرن، هەروەها ڕۆتیناتی کاغەزی بۆ بەڕێکردنی مامەڵەی هاووڵاتیان لەلای بریکارەکان نامێنێت، تاوەکو ئێستاش 85%ـی هاونیشتمانیان خۆیان لە پرۆسەکە تۆمار کردووە.
لێدوانی فەرمی: نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بە ئاڤای ڕاگەیاند: پێویستە بریکارەکانی خۆراک بەزووترین کات ئەپڵیکەیشنی وەتسئەپ و تیلیگرام لەسەر مۆبایلەکانیان دابەزێنن، چونکە لەم مانگەوە لیستی ئارد و خۆراک لە ڕێگەی ئەم دوو ئەپلیکەیشنەوە بەشێوەی PDF بۆ بریکارەکانی خۆراک دەنێردرێت.
زانیاریی زیاتر: تاوەکو هاونیشتمانیان بەشە خۆراکەکەیان وەرنەگرن، بەرپرسیارەتییەکەی لەسەر بریکارەکانی خۆراکە، ئەگەر لە دوو مانگیشدا هاووڵاتیان سەردانی بریکارەکەیان نەکەن و بەشە خۆراکەکەیان وەرنەگرن، ئەوا ڕادەگیرێت تا ئەو کاتەی هۆکارەکەی ڕوون دەکرێتەوە، چونکە چیتر بەشە خۆراک لەلای بریکار هەڵناگیرێت و دەگەڕێتەوە بۆ کۆگاکان.
بۆچی گرنگە: بە ئەلیکترۆنیکردنی پسوولەی خۆراک ڕوتیناتی کاغەزی بۆ دابەشکردنی خۆراک بەسەر هاووڵاتیاندا نامێنێت، ئەمەش ڕێکارەکانی دابەشکردنی خۆراک خێراتر دەکات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ڕابردوو دا دەبوو لە بەڕێوەبەرایەتیی پسوولەی خۆراک پسوولەکان چاپ بکرێن، ڕەوانەی بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانیی خۆراک و بەڕێوەبەرایەتیی دروستکردنی دانەوێڵە بکرێن، ئەوانیش لیستەکانیان ڕادەستی بریکارەکانی خۆراک دەکرد و بەشەخۆراکی مانگانە بە هاووڵاتیان دەدرا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لاهوور شێخ جەنگی و پۆڵادی برای دوای دەستگیرکردنیان لە کوێن؟
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا وردەکاریی دەستگیرکردنی لاهوور شێخ جەنگی ئاشکرا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ماکرۆن ڕەتیدەکاتەوە هاوسەرەکەی ڕەگەزەکەی گۆڕی بێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە مووسڵ دووپشکێک لەناو قۆریی چا بووە هۆی گیانلەدەستدانی چوار خوشک و برا
4 کاتژمێر لەمەوپێش
سینۆهە تووشی شێرپەنجە دەبێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش
بڕیاری یەکپۆشی لە زانکۆکانی عێراق جێبەجێ دەکرێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاسایشی دهۆک: ئەو کەسەی هەڕەشەی کوشتنی لە ستافی ئاڤا بەهدینان کردبوو دەستگیرکرا
6 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لاهوور شێخ جەنگی و پۆڵادی برای دوای دەستگیرکردنیان لە کوێن؟
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا وردەکاریی دەستگیرکردنی لاهوور شێخ جەنگی ئاشکرا دەکات
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
تورکیا بە هێڵی ئاسن ئازەربایجان و نەخچەوان پێکەوە دەبەستێتەوە