
ئاڵای سووریا و ئیسرائیل لەسەر مێزی گفتوگۆکان
ئاڤا نیوز
هەندێک لە سەرچاوە میدیاییەکانەوە ئاماژەیان بەوەکردبوو کە ڕێککەوتنێکی ئەمنیی نێوان سووریا و ئیسرائیل لەمانگی داهاتوو واژۆ دەکرێت، بەڵام وەزارەتی دەرەوەی سووریا هەموو ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەکاتەوە.
چیڕۆکی سەرەکی: پێشتر چەند سەرچاوەیەک بڵاویانکردبوویەوە کە گوایە سووریا و ئیسرائیل لە 25 ئەیلوول بە سەرکردایەتیی ئەمریکا ڕێککەوتنێکی ئەمنی واژۆ دەکەن، بەڵام وەزارەتیی دەرەوەی سووریا ئەم دەنگۆیە ڕەتدەکاتەوە ئەمەش لە کاتێکدایە، هەفتەی ڕابردوو وەزیری دەرەوەی سووریا لەگەڵ شاندێکی ئیسرائیلی لە پاریس کۆبووەوە و چەند بابەتێکی پەیوەست بە بەرزکردنەوەی سەقامگیری ناوچەکە و باشووری سووریایان تاوتوێ کرد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: فەرمانگەی هەماهەنگی و پەیوەندییەکانی بەشی ڕاگەیاندنی وەزارەتی دەرەوەی سووریا ''ئەو ڕاپۆرتانەی سەبارەت بە واژۆکردنی هەر ڕێککەوتنێکی ئەمنی لە نێوان سووریا و ئیسرائیل ڕەتدەکەینەوە ''.
زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوەکردبوو، پێش ڕێککەوتنەکە لە 24 ئەیلوولدا وتارێکی ئەحمەد شەرع سەرۆککۆماری سووریا لەبەردەم کۆبوونەوەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک پێشکەش دەکرێت.
بەتەنیشت ئەم بابەتەوە: سەرچاوەیەک لە کاروباری ئەمریکا لە وەزارەتی دەرەوەی سووریا ئاماژەی بەوەدا کە لە مانگی ئەیلوولی داهاتوودا هیچ دیدارێک لەنێوان ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا و بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە نیویۆرک ئەنجام نادرێت.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لاهوور شێخ جەنگی و پۆڵادی برای دوای دەستگیرکردنیان لە کوێن؟
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا وردەکاریی دەستگیرکردنی لاهوور شێخ جەنگی ئاشکرا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ماکرۆن ڕەتیدەکاتەوە هاوسەرەکەی ڕەگەزەکەی گۆڕی بێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە مووسڵ دووپشکێک لەناو قۆریی چا بووە هۆی گیانلەدەستدانی چوار خوشک و برا
4 کاتژمێر لەمەوپێش
سینۆهە تووشی شێرپەنجە دەبێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش
بڕیاری یەکپۆشی لە زانکۆکانی عێراق جێبەجێ دەکرێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاسایشی دهۆک: ئەو کەسەی هەڕەشەی کوشتنی لە ستافی ئاڤا بەهدینان کردبوو دەستگیرکرا
6 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 2 خولەک لەمەوپێش
فەرماندەیەک و 15 چەکداری هێزی دووپشک چۆن لە لالەزار ڕایان کرد؟
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لاهوور شێخ جەنگی و پۆڵادی برای دوای دەستگیرکردنیان لە کوێن؟
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا وردەکاریی دەستگیرکردنی لاهوور شێخ جەنگی ئاشکرا دەکات