
باڵەخانەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
دوای بەدواداچوونێکی ئاڤا، ئەمڕۆ تاقیکردنەوەی کۆتایی توانستی زمانی ئینگلیزی بۆ حەوت هەزار و 813 بەشداربوو لە خولی فێربوونی زمانی ئینگلیزی دەکرێت.
وێنە گەورەکە: تاقیکردنەوەی کۆتایی خولەکانى زمانى ئینگلیزی، هەڵسەنگاندنى بەشداربووانی ئاستە جیاجیاکانی خولی فێربوونی زمانی ئینگلیزییە لە سەنتەری زمانی زانکۆ حکومییەکانی هەرێمی کوردستان، بۆ مەبەستی بەدەستهێنانی مەرجی توانستی زمانی ئینگلیزی و وەرگرتنی نازناوی زانستی و خوێندنی باڵا /ماستەر و دکتۆرا لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، بە هەماهەنگى لەگەڵ زانکۆ حکومییەکانى هەرێمى کوردستان دەستپێکردنی تاقیکردنەوەی کۆتایی لە 14 سەنتەری زمانی ئینگلیزی لە زانکۆ حکومییەکان ڕاگەیاند.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: 27/3/2025، ئاڤا داواکاریی هەڵگرانی بڕوانامەی ماستەر و دکتۆرا، ئەو مامۆستا و موعیدانەی پێویستیان بە توانستی زمانی ئینگلیزی هەبوو، گەیاندە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بۆ ئەوەی خولی زمانی ئینگلیزیان بۆ بکرێتەوە، ئەوەبوو لە 6/4/2025 ناونووسین بۆ تاقیکردنەوی توانستی زمانی ئینگلیزی لە سەنتەرەکانی زمان لە زانکۆ حکومییەکان دەستی پێکرد و لە 17/4/2025 تاقیکردنەوەی دیاریکردنی ئاستەکانیان بۆ کرا، دوای بەشداریکردنی خوازیارانیش لە ئاستە جیاجیاکانی فێربوونی زمانی ئینگلیزی، ئەمڕۆ تاقیکردنەوەی کۆتایی دەستیپێکرد.
زانیاریی زیاتر: تاقیکردنەوەی کۆتایی توانستی زمانی ئینگلیزی ئەمڕۆ دەستی پێکرد و تا 4/7/2025 بەردەوام دەبێت، حەوت هەزار و 813 خوازیار بەشداری دەکەن، بەمجۆرەی خوارەوە:
690 بەشداربوو لە ئاستی سەرەتا.
1950 بەشداربوو لە ئاستی بنەرەت.
3718 بەشداربوو لە ئاستی ناوەند.
1455 بەشداربوو لە ئاستی پێشکەوتوو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 33 خولەک لەمەوپێش
تایلەند بە پێشێلکردنی ئاگربەست کەمبۆدیا تۆمەتبار دەکات
- جیهان
- 47 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووسیا بوومەلەرزەیەکی گەورە ڕوویدا و ژمارەیەک کەسیش برینداربوون
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق هاوردەکردنی ئاژەڵ و بەرهەمەکانی لە تورکیا قەدەغە دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە هەولێر پیاوێک زیاتر لە 45 ساڵە پیکابێکی هەیە
10 کاتژمێر لەمەوپێش
لە عێراق 56 ژمارەیەکی شوومە؛ تا ئێستا ئەو ژمارەیە نەدراوە بە هیچ بەربژێرێک
12 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر هاووڵاتیەكی بەساڵاچوو چوار ڕۆژە بێسەروشوێنە؛ خانەوادەكەی هانا بۆ ئاڤا دەهێنن
14 کاتژمێر لەمەوپێش
لە عێراق حیزبێکی نوێ ڕاگەیێنرا کە تەواوی ئەندامەکانی ئافرەتن
17 کاتژمێر لەمەوپێش
پشتێنەی سەوزایی هەولێر دەستپێدەکات
17 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 33 خولەک لەمەوپێش
تایلەند بە پێشێلکردنی ئاگربەست کەمبۆدیا تۆمەتبار دەکات
- جیهان
- 47 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووسیا بوومەلەرزەیەکی گەورە ڕوویدا و ژمارەیەک کەسیش برینداربوون
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق هاوردەکردنی ئاژەڵ و بەرهەمەکانی لە تورکیا قەدەغە دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق و ڕووسیا لەسەر سیستمێکی سیاسیی گشتگیر بۆ سووریا هاوڕان