فایلی خەڵک؛ به‌دواداچوونێكی ئاڤا میدیا ژیانی خێزانێكی هه‌ژار دەگۆڕێت

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

بەهۆی به‌دواداچوونێكی ئاڤا میدیا ژیانی خێزانێك دەگۆڕێت کە پێشتر بەهۆی هەژارییەوە 45 ڕۆژ لەسەر شەقام دەژیان.

چیرۆکی سەرەکی: خێزانێکی سێ كەسی (پیاوێك و ژنێك و كچێكی 11 ساڵ) لە شاری هەولێر، بە هۆی نەبوونی كرێ خانوو، 45 ڕۆژ لە باڵەخانەیەکی تەواونەکراوی بێ خزمەتگوزاریی ڕۆخ شەقامی 120 مەتری لە نزیک گەڕەکی هەولێری نوێ دەژیان. تەنیا گڵۆپێک و موبەریدەیەکی بچووكیان هەبوو، نە سەلاجە و نە ئاو و نە هیچ جۆرە پێداویستییەكی تریان نەبووە.


زانیاریی پەیامنێر: هیشام سەعید، پەیامنێری ئاڤا میدیا پەیوەندی بە شێخ محەممەد سەعید، بەڕێوەبەری تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتیی هەولێرەوە کرد، ئەویش قسەی لەگەڵ ژمارەیەک خێرخواز کردووە. ئێستا خێرخوازەکان خانووێکیان بۆ ئەم خێزانە هەژارە گرتووە و پێشەکی کرێی چوار مانگیشیان بۆ داون.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ