
کارمەندێکی وەزارەتی تەندروستی لەکاتی ئەرکدا
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستی هەولێر تووشبوویەکی نوێی تای خوێنبەربوون ڕادەگەیێنێت، ئەو کەسەی تووشبووە، لە مەیدانی ئاژەڵان کاری کڕین و فڕۆشتنی ئاژەڵ دەکات.
وێنە گەورەکە: تای خوێنبەربوون نەخۆشییەکی گوازراوەی ڤایرۆسییە، لە ئەنجامی ئاژەڵی تووشبوو بە گەنە، بە چەند ڕێگایەک بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە، وەک نەخۆشیەکی مەترسیدار مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت.
لێدوانی فەرمی: د. دلۆڤان محەممەد، بەڕێوەری گشتی تەندروستی هەولێر بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە تووشبوویەکی دیکەی تای خوێنبەربوون تۆمار کرا، ئەوەی تووشبووە پیاوێکی تەمەن 47 ساڵەی دانیشتووی گەڕەکی فەرمانبەرانی هەولێرە، لە مەیدانی ئاژەڵان کاری کڕین و فرۆشتنی ئاژەڵانی کردووە هاوکات، کاری سەربڕینی ئاژەڵی کردووە لە ماڵان.
- ئەو تووشبووە لە ڕۆژی 21-6-2025 دووچاری سەرئێشە و سک ئێشە و تای بەرز بووە، چووەتە نۆرینگەی کۆڵانەکان چارەسەری وەرگرتووە، بەڵام ڕۆژ دوای ڕۆژ تەندروستی زیاتر تێکچووە، دوای سەردانیکردنی بۆ نەخۆشخانە، گومانیان کردووە هەڵگری ڤایرۆسی تای خوێنبەربوون بێ، بۆیە جیاکراوەتەوە و پشکنینی بۆ کراوە، بەشێوەی سەرەتایی دەرکەوتووە دووچاری تای خوێنبەربوونە، تێستی خوێنەکەی نێردرا بۆ بەغدا لەوێش بەهەمان شێوە دەرکەوت تای خوێنبەربوونی هەیە. ئێستا لە نەخۆشخانەیەکی هەولێر چارەسەر وەردەگرێت و باری تەندروستی جێگیرە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەپێی ئاماری وەزارەتی تەندروستی، لە سەرەتای ئەمساڵەوە لە هەرێمی کوردستان بەم تووشبووە نوێیە دەبێتە حەوت کەس دووچاری تای خوێنبەربوون هاتوون، لەو ژمارەیە تەنیا یەک کەس گیانی لەدەستداوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
چین یەکەم ڕۆبۆتی دووگیان دروست دەکات کە توانای هەڵگرتنی کۆرپەلەی هەیە
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
هەمبەرگرێک نرخەکەی 150 دۆلارە لە تاران؛ هەرا دەنێتەوە
- ژینگە
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
هاتووچۆی سلێمانی هۆشداری بە شوفێران دەدات؛ گەشتەکانتان دوابخەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چین یەکەم ڕۆبۆتی دووگیان دروست دەکات کە توانای هەڵگرتنی کۆرپەلەی هەیە
6 کاتژمێر لەمەوپێش
هەمبەرگرێک نرخەکەی 150 دۆلارە لە تاران؛ هەرا دەنێتەوە
6 کاتژمێر لەمەوپێش
نمایشی مەلەوانیی دانیشتوانی گوندێكی بەردەڕەش سەرنجی سەردانیكارانی ڕاكێشاوە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی چینی بۆ هەرێمی کوردستان بەردەوامە
20 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق دەیەمی وڵاتانی عەرەبییە لە کڕینی ئۆنلایندا
15 ئاب
- تەندروستی
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
پزیشکان هۆشداری لەبارەی خواردنەوەی قاوە خێرا ئامادەكراوەكان دەدەن