
دیمەنی شیر و هەنگوین. وێنە؛ سکای نیوز
ئاڤا نیوز
شارەزایانی تەندروستی، دەڵێن خواردنی شیر و هەنگوین، حەوت سوودی سەرسورهێنەری بۆ مرۆڤ هەیە.
وێنە گەورەکە: شیر سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندە بە کالسیۆم، کە ئێسک لە پووکانەوە دەپارێزێت و چالاکیی جەستە زیاد دەكات. لە بەرامبەریشدا هەنگوین دەرمانێکی سرووشتییە کە لە کۆنەوە بۆ چارەسەری چەندین نەخۆشی بەکارهاتووە و دێت. هەندێك ڕاپۆرت باس لەوە دەكەن كە تێکەڵکردنی ئەم دوو مادە خۆراكییە، حەوت سوودی گرنگی هەیە بۆ تەندروستی مرۆڤ.
زانیاریی زیاتر: حەوت سوودەكانی خواردنی شیر و هەنگوین پێكەوە، ئەمانەن:
٠ بەرزكردنەوەی کوالێتی خەو: هەنگوین هاندەری دەردانی هۆرمۆنی میلاتۆنینە کە خەو ڕێك دەخات. كە پێش خەوتن بە شیرەوە دەخورێت، پێكەوە دەبنە هێورکەرەوەیەکی سروشتی.
٠ بەهێزکردنی بەرگری لەش: شارەزایان دەڵێن هەنگوین تایبەتمەندیی دژە بەکتریا و دژە ئۆکسانی تێدایە. كە لەگەڵ شیر دەخورێت، سیستەمی بەرگریی لەش و بەرەنگاربوونەوەی هەوکردن زیاد دەكات.
٠ باشترکردنی هەرس: هەنگوین مادەیەکی سروشتی شلکەرەوە و ئارامکەرەوەیە بۆ گەدە، كە لەگەڵ شیر دەخورێت، پێكەوە دەبنە تێکەڵەیەکی کاریگەر بۆ ڕێگری لە نەخۆشییەکانی ڕێخۆڵە.
٠ سەرچاوەیەکی بەهێزی وزەیە: شەکری سروشتیی هەنگوین و پڕۆتینی شیر، یارمەتی بەرزکردنەوەی ئاستی وزە و ڕێکخستنی ئاستی شەکری خوێن دەدەن.
٠ باشترکردنی تەندروستی پێست: ماددە خۆراکییەکانی شیر و هەنگوین، پێست درەوشاوە و ڕوون و ناسك دەكەن.
٠ دژە کۆکە و هەڵامەت: هەنگوین بە هۆی تایبەتمەندیی دژە بەکتریاییەوە، چەندین سەدەیە وەک چارەسەری کۆکە بەکاردێت، تێکەڵکردنیشی لەگەڵ شیر کاریگەرییەکەی زیاتر دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
چین یەکەم ڕۆبۆتی دووگیان دروست دەکات کە توانای هەڵگرتنی کۆرپەلەی هەیە
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
هەمبەرگرێک نرخەکەی 150 دۆلارە لە تاران؛ هەرا دەنێتەوە
- ژینگە
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
هاتووچۆی سلێمانی هۆشداری بە شوفێران دەدات؛ گەشتەکانتان دوابخەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چین یەکەم ڕۆبۆتی دووگیان دروست دەکات کە توانای هەڵگرتنی کۆرپەلەی هەیە
6 کاتژمێر لەمەوپێش
هەمبەرگرێک نرخەکەی 150 دۆلارە لە تاران؛ هەرا دەنێتەوە
6 کاتژمێر لەمەوپێش
نمایشی مەلەوانیی دانیشتوانی گوندێكی بەردەڕەش سەرنجی سەردانیكارانی ڕاكێشاوە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی چینی بۆ هەرێمی کوردستان بەردەوامە
20 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق دەیەمی وڵاتانی عەرەبییە لە کڕینی ئۆنلایندا
15 ئاب
- تەندروستی
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
پزیشکان هۆشداری لەبارەی خواردنەوەی قاوە خێرا ئامادەكراوەكان دەدەن