ئاڤا نیوز
تێکچوونی هۆڕمۆنەکان و گۆڕانی جەستەیی هەڕەشە لە گەنجان دەکات و پسپۆڕێکی جوانکاری هۆشداری لە بەکارهێنانی دەرمان دەدات بەبێ ڕاوێژی پزیشکان.
چیرۆکی سەرەکی: بەشێکی گەنجان لە تەمەنێکی بچووکدا تووشی تێکچوونی هۆڕمۆن و گۆڕانی جەستەیی بوونەتەوە، بەجۆرێک کە جەستەی بەشێک لە کوڕان هاوشێوەی جەستەی ئافرەتانی لێ هاتووە، هەروەها بەشێک لە کچان کاریگەریی ڕاستەوخۆی تێکچوونی هۆڕمۆنەکانیان پێوە دیارە، بەمەش پەنایان بردووەتە بەر بەکارهێنانی ئامیری لێزەر و نەشتەرگەرییەکانی جوانکاری.
لێدوانی فەرمی: د. ڕەوەند عوسمان، خاوەنی سەنتەری نەشتەرگەری جوانکاریی لێزەری و پسپۆڕ لە بوارەکە بە ئاڤای ڕاگەیاند: لە شەش مانگی ڕابردوودا نەشتەرگەریم بۆ نۆ کوڕی گەنج کردووە کە جەستەیان گۆرانکاریی بەسەردا هاتووە، بە جۆریک سینگیان "مەمک"ـیان هاوشێوەی سینگی ئافرەتانی لێ هاتووە، بۆیە بە ناچاری پەنایان بردووەتە بەر نەشتەرگەری.
زانیاریی زیاتر: بە گوتەی د. ڕەوەند عوسمان، گۆڕانە هۆڕمۆنی و جەستەییەکە تەنیا کوڕانی نەگرتووەتەوە، بەڵکو کچانیش سەردانمان دەکەن و "بەشێکیان بەدەست هەبوونی ڕیشەوە دەناڵێنن"، هەروەها ئەو گۆڕانە خەریکە دەبێتە دیاردە و ڕۆژانە هاووڵاتیان سەردانمان دەکەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سترێس و قەڵەقی، خواردنی ناتەندروست و بەکارهێنانی هەندێک جۆری دەرمان بەبێ ڕاوێژی پزیشکان، کاریگەریی ڕاستەوخۆیان لەسەر تێکچوونی هۆڕمۆن و گۆڕانکارییە جەستەییەکانی ئەو گەنجانە هەبووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
چین یەکەم ڕۆبۆتی دووگیان دروست دەکات کە توانای هەڵگرتنی کۆرپەلەی هەیە
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
هەمبەرگرێک نرخەکەی 150 دۆلارە لە تاران؛ هەرا دەنێتەوە
- ژینگە
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
هاتووچۆی سلێمانی هۆشداری بە شوفێران دەدات؛ گەشتەکانتان دوابخەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چین یەکەم ڕۆبۆتی دووگیان دروست دەکات کە توانای هەڵگرتنی کۆرپەلەی هەیە
6 کاتژمێر لەمەوپێش
هەمبەرگرێک نرخەکەی 150 دۆلارە لە تاران؛ هەرا دەنێتەوە
6 کاتژمێر لەمەوپێش
نمایشی مەلەوانیی دانیشتوانی گوندێكی بەردەڕەش سەرنجی سەردانیكارانی ڕاكێشاوە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی چینی بۆ هەرێمی کوردستان بەردەوامە
20 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق دەیەمی وڵاتانی عەرەبییە لە کڕینی ئۆنلایندا
15 ئاب
- تەندروستی
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
پزیشکان هۆشداری لەبارەی خواردنەوەی قاوە خێرا ئامادەكراوەكان دەدەن