موراد قەرەیلان لە کۆنگرەی 12ی پەکەکە قسە دەکات کە مانگی پێنجی ئەمساڵ لە دوو شوێنی جیاواز بە نهێنی بەڕێوەچوو
ئاڤا نیوز
پرۆسەی چەکدانانی پەکەکە لە 10 ڕۆژی داهاتوودا دەستپێدەکات، میت و دەزگای هەواڵگریی عێراق دەستیان بە ئامادەکاری کردووە بۆ ڕێکخستنی شێوازی چەکدانانەکە، پەرلەمانتارێکی دەمپارتی دەڵێت، تورکیا داوای کردووە پرۆسەکە لە هەرێمی کوردستان و بە لایڤ بێت بە بەرچاوی هەموو جیهاندا.
چیرۆکی سەرەکی: بەپێی زانیارییەکانی ئاڤا دەزگای هەواڵگریی تورکیا (میت) و دەزگای هەواڵگریی عێراق بە ئاگاداری وهەماهەنگیی حکومەتی کوردستان دەستیان بە ئامادەکاری کردووە بۆ ڕێکخستنی شێوازی چەکدانانی پەکەکە.
سەرچاوەیەکی میدیایی نزیک لە پەکەکە بە ئاڤا میدیای گوت: بۆ سەلماندنی نیازپاکی خۆیان، لە 10ڕۆژی یەکەمی مانگی حەوت پەکەکە یەکەم گەڕی چەکدانان جێبەجێ دەکات.
زانیاریی تایبەت: ئاڤا زانیویەتی بۆ ئەم قۆناغە دوو شوێن لە سنووری پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکراون، لە قۆناغی یەکەمدا 40 بۆ 100 گەریلا چەکەکانیان دادەنێن، پرۆسەکە بە ئاشکرا و بە ئاگاداریی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەبێت.
ئەو چەکدارانەیشی کە بڕیارە چەک دابنێن، دەگەڕێنەوە شوێنی خۆیان و چەکەکانیشیان دەدرێتە دەست هێزە ئەمنیەکانی سەر بە حکومەتی هەرێمی کوردستان.
ئەم هەنگاوە لەسەر داوای ڕاستەوخۆی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکەیە، دوای ئەمەش پەکەکە چاوەڕێی هەنگاوی کرداری دەبێت لەلایەنی تورکیا.
لەلایەکی دیکەوە: لەبارەی پرۆسەی ئاشتی لە ناوخۆی تورکیا بڕیار دراوە کۆمیسیۆنێکی 30 کەسی پێکبهێنرێت بە بەشداری هەموو لایەنە سیاسییەکانی تورکیا و دەست بە هەنگاوی نووسینەوەی دەستووری نوێی تورکیا بکرێت.
پەکەکە داواکارییەکی سەرەکی لە نووسینەوەی ئەم دەستوورەدا هەیە، داوا دەکەن ڕێگە بە بەشێک لەو فەرماندە باڵایانەی پەکەکە بدرێت کە بچنە ناو پرۆسەی سیاسی و لێخۆشبوونیان بۆ دەربکرێت.
لێدوانی فەرمی: محەممەد کەماچ، پەرلەمانتاری دەم پارتی بە ئاڤای ڕاگەیاند، حکومەتی تورکیا داوا دەکات پرۆسەی چەکدانانی پەکەکە بە هەماهەنگی هەواڵگریی تورکیا و عێراق، لە ژێر چاودێری بەغدا و هەولێر بکرێت، بەتایبەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەر بۆیە بە ئەگەری 90% پرۆسەی چەکدانانی پەکەکە لە هەرێمی کوردستان دەکرێت، بەڵام دیار نیە کەی و چۆن دەکرێت.
پەرلەمانتارەکەی دەم پارتی دەڵێت، حکومەتی تورکیا داوای کردووە پرۆسەی چەکدانانی پەکەکە بە ڤیدیۆ کۆنفرانس بێت، واتا لایڤ بگوازرێتەوە بۆ هەموو جیهان کە گەریلاکانی پەکەکە چۆن چەکەکانیان ڕادەست دەکەن.
لەبارەی پێکهێنانی لیژنەی پەرلەمانیش بۆ کارکردن لەسەر پرۆسەی ئاشتی. محەممە کەماچ دەڵێت: لەم چەند ڕۆژەدا ئەو پارتانەی فراکسیۆنیان هەیە پێشنیازەکانیان پێشکەش بە پەرلەمان دەکەن و تا 15-7 تا لیژنەکە پێک دەهێنرێت.
هەنگاوی داهاتوو: دەم پارتی پێشنیازی کردووە ئەو پارتانەی فراکسیۆنیان هەیە کە شەش پارتن، هەر پارتێک پێنج ئەندامیان لە لیژنەکە هەبێت، پەرلەمانتارەکانی دیکەش لەو پارتانەی کە فراکسیۆنیان نییە بەشدار بن.
باکگراوند: لە چوارچێوەی پرۆسەی ئاشتی و لەسەر داوای عەبدوڵڵا ئۆجەلان، پارتی کرێکارانی کوردستان 'پەکەکە' 12ـەمین کۆنگرەی خۆی لە ڕۆژانی 5 تا 7ـی مانگی پێنجی ئەمساڵ بەست، لە کۆنگرەکەدا پەکەکە کۆتایی بە خەباتی چەکداری هێنا و بڕیاری چەکدانان و خۆهەڵوەشاندنەوەی ڕاگەیاند، بەرپرسیاریێتی قۆناغی داهاتووشی خستە ئەستۆی تورکیا لە زامنکردنی مافەکانی گەلی کورد لە باکووری کوردستان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 12 خولەک لەمەوپێش
نزیکەی 400 هەزار کەس لە ماددەی 140 قەرەبوو نەکراونەتەوە
- هەواڵ
- 33 خولەک لەمەوپێش
کەسێک بەهۆی بۆردوومانەکەی فڕۆکەخانەی کەرکووک گیانی لەدەست دا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 51 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل: لە کۆتا قۆناغی ئۆپەراسیۆنی غەززەین
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ هەفتەی داهاتوو لە کۆشکی سپی لەگەڵ ترەمپ کۆدەبێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە دوبەی یەکەم ئەزموونی بەکارهێنانی "تاکسی ئاسمانیی" تاقیدەکرێتەوە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
زیرەکی دەستکرد دیاریکردنی نەخۆشی لەبیرچوونەوە دەباتە قۆناغێکی نوێوە
16 کاتژمێر لەمەوپێش
هاتووچۆی سلێمانی چەند ڕێنماییەک دەردەکات
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بازاڕی قەیسەریی هەولێر ڕووناك دەكرێتەوە
30 حوزەیران
خەڵکی ڤینیسیا ئاهەنگی هاوسەرگیرییەکەی جێف بێزۆسیان تێکدا
28 حوزەیران
- کوردستان
- 12 خولەک لەمەوپێش
نزیکەی 400 هەزار کەس لە ماددەی 140 قەرەبوو نەکراونەتەوە
- هەواڵ
- 33 خولەک لەمەوپێش
کەسێک بەهۆی بۆردوومانەکەی فڕۆکەخانەی کەرکووک گیانی لەدەست دا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 51 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل: لە کۆتا قۆناغی ئۆپەراسیۆنی غەززەین
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ هەفتەی داهاتوو لە کۆشکی سپی لەگەڵ ترەمپ کۆدەبێتەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوایین قۆناغی فۆڕمی دابەشکردنی زەوی ڕەوانەی ئەنجوومەنی وەزیران دەکرێت
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەردۆغان: ڕێگە بە هیچ کەس و لایەنێک نادەین پرۆسەی ئاشتی پەک بخات