پووتین: سەردانەکەم بۆ ئەلاسکا زۆر بەسوود بوو

شەیری بکە لە:
پووتین: سەردانەکەم بۆ ئەلاسکا زۆر بەسوود بوو

ڤلادیمێر پۆتین، سەرۆکی ڕووسیا. وێنە؛ AP

ئاڤا نیوز

دوای کۆبوونەوەی لووتکە لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا، ڤلادیمێر پۆتین، سەرۆکی ڕووسیا ڕایگەیاند کە سەردانەکەی بۆ ئەلاسکا "گونجاو و زۆر بەسوود بوو."

چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی هەینی، 15ـی ئابی 2025، کۆبوونەوەی نێوان ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە بنکەی سەربازیی ئێلمندۆرف - ڕیچاردسۆن لە شاری ئەنکۆرەیج لە ویلایەتی ئەلاسکا بەڕێوەچوو.

لێدوانی فەرمی: ڤلادیمێر پۆتین، سەرۆکی ڕووسیا ڕایگەیاند، سەردانەکەم بۆ ئەلاسکا لە کاتێکی گونجاودا بوو وە زۆر بەسوود بوو. سەبارەت بە هەموو بوارەکانی هاوکاریکردن لەگەڵ ئەمریکادا گفتوگۆمان کرد و لووتکەکە دەرفەتی بە ڕووسیا دا تا بە هێمنی و وردبینانە هەڵوێستی خۆی ڕوون بکاتەوە.

زانیاریی زیاتر: بە گوتەی پووتین، نەهێشتنی ڕەگ و ڕیشەی قەیرانەکانی ئۆکراینا دەبێت بە بنەمای یەکلاییکەرەوە بێت و ڕووسیا پێی باشە هەنگاو بنێت بەرەو چارەسەرکردنی هەموو کێشەکان لە ڕێگەی ئاشتیانە و دەیەوێت بە زووترین کات کۆتایی بە شەڕ و پێکدادانەکانی ئۆکراینا بهێنێت.  

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ