زیاتر لە 500 هەزار هاووڵاتی غەززە ڕووبەڕووی کەمیی خۆراکی بوونەتەوە

شەیری بکە لە:
زیاتر لە 500 هەزار هاووڵاتی غەززە ڕووبەڕووی کەمیی خۆراکی بوونەتەوە

دیمەنی دانیشتووانی غەززە لە چاوەڕوانی وەرگرتنی ژەمێک خۆراک. وێنە؛ AP

ئاڤا نیوز

دۆخی مرۆیی کەرتی غەززە خراپە و هەوڵەکانیش بۆ گەیشتن بە ئاگربەست دەرئەنجامێکی بەرچاویان بەدەستنەهێناوە بەهۆی ئەمەشەوە دانیشتووانی کەرتی غەززە ڕووبەڕووی برسییەتی تووند بەهۆی گەمارۆکانی ئیسرائیل بوونەتەوە.

وێنە گەورەکە: ئۆپەراسیۆنەکانی ئیسرائیل لە کەرتی غەززە بەردەوامن، هێرشی ئاسمانی و تۆپبارانی قورس هەزاران کەسی لە سەرانسەری کەرتی غەززە کوشتوون و بریندار کردوون، هاوکات ئیسرائیل بەردەوامە لە جێبەجێکردنی سیاسەتی برسیکردن و دانیشتووانی کەرتەکە بەدەست بەدخۆراکییەکی تووندەوە دەناڵێنن.

زانیاریی بەدەستهاتوو: ڕافت مەجدلاوی، بەڕێوەبەری گشتی کۆمەڵەی گەڕانەوەی تەندروستی غەززە ڕایگەیاند،'' نزیکەی 550 هەزار دانیشتووی کەرتی غەززە ڕووبەڕووی کەمیی خۆراکی تووند بوونەتەوە، هاوکات ئاماژە بەوەش دەکات کە بارودۆخی نەخۆشخانەکان کارەساتبارن بەهۆی نەبوونی پێداویستی پزیشکی پێویست.''

زانیاریی زیاتر: لەم دواییانەدا، بەرنامەی خۆراکی جیهانی هۆشداریدا لەوەی "یەک لەسەر سێی دانیشتووانی غەززە چەند ڕۆژێکە نانیان نەخواردووە"، دۆخی مرۆیی کەرتەکەی بە "بێ وێنە لە ئاستی برسییەتی و نائومێدیدا" وەسفکرد. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ